US Agency for Global Media

News and Information from Around the World

Active filters Topic: ئێران
Clear all
31 Aug 2026, 19:22 GMT

سیناتۆرە ئەمەریکاییەکان داوا دەکەن کورد لە ئێران پڕچەک بکرێت لە دژی کۆماری ئیسلامی. پرسێک کە ئەگەر لە ئاستی سەرنجێکی سیاسی تێپەڕێت، دەکرێت لێکەوتەی گرنگی بۆ کوردانی ڕۆژهەڵات و هەموو ناوچەکەش هەبێت. بەڵام ئایا سیناریۆیەکی لەم شێوەیە ئەگەری هەیە بێتە ئاراوە؟

Download original video Download metadata bundle
Video
Credit: VOA
31 Aug 2026, 18:50 GMT

ئاڵوگۆڕی هێرشەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران جارێکی دیکە تەنگەی هورمزی خستە ناوەندی ململانێی سەربازییەکانی دوو وڵاتەوە. واشنتن جەخت لەسەر کراوەمانەوەی تەنگەکە دەکاتەوە و هۆشداری دەدات هەر هەوڵێکی ئێران بۆ مین ڕێژکردنی گەرووکە بە هێرشی سەربازی وەڵام دەدرێتەوە

Download original video Download metadata bundle
Video
Credit: VOA
28 Aug 2026, 21:14 GMT

بەرەی نیشتمانی ئێران کە یەکێکە لە کۆنترین لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران نامەیەکی کراوەی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا داوای لە حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە کە بیسەلمێنن جیاخواز نین؛ ئەمەش نیگەرانییەکی جددی لە نێوان چالاکوانانی کورد لە ئێران دروست کردووە

Download original video Download metadata bundle
Video
Credit: VOA
27 Aug 2026, 18:39 GMT

دوای چوار مانگ کە لە گەمارۆدانی دەریایی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران, کاریگەری ئەو گەمارۆیە لەسەر ئابووری زۆر ڕوون دەبێتەوە و باس لە کەمی بەنزین و سووتەمەنی دەکرێت. مەبەستی ئەم گەمارۆیانە چین و کاریگەریەکانیان تا چ ئاستێکن

Download original video Download metadata bundle
Video
Credit: VOA
24 Aug 2026, 19:36 GMT

سەرنجدان بە خولی نوێی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران و جەختکردنەوەی بەرێوبەرایەتی ترامپ لەسەر چڕبوونەوەی فشارە ئابوورییەکان، ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە ئەم ڕێوشوێنانە تا چەند کاریگەرییان دەبێت لەسەر تاران بۆ گۆڕینی هەڵسوکەوتەکانی. ئەم پرسە لەگەڵ سلێمان تاشان ڕۆژنامەوانی بواری ئابووری تاوتوێ دەکرێت.

Download original video Download metadata bundle
Video
Credit: VOA
20 Aug 2026, 19:43 GMT

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ڕۆژی چوارشەممە دەستپێکردنی "کوشندەترین ئۆپەراسیۆنی ئابووری" لە مێژوودا دژی ئێران ڕاگەیاند. ئەم پرسە لەگەڵ ئازاد محەمەدیانی شرۆڤەکاری سیاسی تاوتوێ دەکرێت.

Download original video Download metadata bundle
Video
Credit: VOA
19 Aug 2026, 18:23 GMT

ئیمارات، دوای هەڕەشە مووشەکییەکانی ئێران، هەموو بازرگانی و مامەڵە داراییەکانی لەگەڵ ئێران ڕاگرتووە؛ ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە واشنتن خۆی بۆ زیادکردنی گوشاری ئابووری زیاتر لەسەر ئێران ئامادە دەکات و گرژییەکان لەسەر تەنگەی هورمز بەردەوامن. لە هەمان کاتدا.

Download original video Download metadata bundle
Video
Credit: VOA
18 Aug 2026, 19:35 GMT

حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە سیمینارێکی لە واشنتن دی سی سەبارەت بە داهاتووی ئێران و ڕۆڵی کورد لە پڕۆسەی گواستنەوەی دێموکراتیک و مافی گەلانی ئێران و ڕۆڵی سیاسەتی ئەمەریکا لەم پێشهاتانەدا سازکرد. هەژار برنجی نوێنەری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران وردەکاری سیمینارەکە بۆ دەنگی ئەمەریکا دەخاتەڕوو.

Download original video Download metadata bundle
Video
Credit: VOA
17 Aug 2026, 19:40 GMT

هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر هەولێر و گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بەغدا بۆ چەکداماڵینی حزبەکانی ڕۆژهەڵات دوو پێشهاتی جیاواز و جیا لە یەک نین. بەتایبەتی لە دۆخێکدا کە جارێکی دیکە گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا تا دێت چڕتر دەبێتەوە.

Download original video Download metadata bundle
Video
Credit: VOA
13 Aug 2026, 19:52 GMT

[ بەهروز چەمەن ئارا، بەڕێوەبەری پەیمانگای نێونەتەوەیی بۆ لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگای کوردی، باس لە پێشێلکارییەکان و لەسێدارەدانەکان لە ئێران دەکات و دەڵێت" ئێران بۆ بەردەوامی دەسەڵاتی سیاسی خۆی سەرکوتی خەڵک دەکات و لەسەر مەرگی هاووڵاتیانی درێژە بە کۆنتڕۆڵی خۆی دەدات کە ئەمە جۆرێکە لە کۆمەڵکوژی."

Download original video Download metadata bundle
Video
Credit: VOA
12 Aug 2026, 19:39 GMT

لەکاتێکدا هاوکێشە ئەمنییەکانی ناوچەکە بە خێرایی دەگۆڕدرێن، ئێران ڕووبەڕووی کۆمەڵێک فشاری نوێ بووەتەوە. لەم هەلومەرجەدا فەرماندەی سوپای قودس سەردانی بەغدای کردووە و لە هەمان کاتدا تاران بانگهێشتی بافڵ تاڵەبانی دەکات، ئێران بە تەمای چییە؟

Download original video Download metadata bundle
Video
Credit: VOA
10 Aug 2026, 19:39 GMT

سۆران خاتری لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا زانیاری زیاتر لەسەر کاریگەری گوشارە ئابوورییەکانی ئەمەریکا لەسەر ئێران دەخاتەڕوو

Download original video Download metadata bundle
Video
Credit: VOA
10 Aug 2026, 19:26 GMT

لێدوانەکانی ئەم دواییەی تێد کروز سەبارەت بە ئەگەری پشتیوانی و پڕچەککردنی نەیارانی کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە پرسی ڕۆڵی کوردی لە هاوکێشەکانی داهاتووی ئێراندا وروژاندەوە. لەگەڵ مەیسەم مورادی شارەزای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئەم پرسە تاوتوێ دەکرێت.

Download original video Download metadata bundle
Video
Credit: VOA
7 Aug 2026, 19:13 GMT

بەرپرسانی ئەمەریکا و هەندێک لە ڕاپۆرتەکان باس لە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنی نێوان واشنتن و تاران دەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە. ئەم پرسە لەگەڵ دکتۆر ڕامین مەفاخری مامۆستای زانکۆ لە بەریتانیا تاوتوێ دەکرێت.

Download original video Download metadata bundle
Video
Credit: VOA
6 Aug 2026, 19:10 GMT

ڕاپۆرتێکی نوێی شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرنجی خستوەتە سەر دۆخی خراپی مافی مرۆڤ و هەلسوکەوتی خراپی تاران لەگەڵ کەمایەتییە نەتەوەییەکاندا بە تایبەت کورد و بەلووچ. بۆ زانیاری زیاتر لەگەڵ خاتوون ئەوین موستەفازادە چالاکوانی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی کوردپا قسە دەکەین.

Download original video Download metadata bundle
Video
Credit: VOA
5 Aug 2026, 19:35 GMT

دەزگاکانی ڕاگەیاندن و کەناڵە نزیکەکان لە کۆماری ئیسلامی لەم دواییانەدا باس لە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری و ئەمنی دژ بە حزبەکانی ڕۆژهەڵات دەکەن و لە دوایین حاڵەتی لەم شیوەیەشدا بەشێک لەو دەزگا میدیایانە بانگەشەی ئەوە دەکەن کوڕی سەرکردەی یەکێک لە حزبانەیان لە هەولێر تیرۆر کردووە.

Download original video Download metadata bundle
Video
Credit: VOA