ئاستەنگەکانی پێش تەواوکردنی کابینەکەی زەیدی هەڵگیراون، ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند دۆخەکە گۆڕاوە و لایەنە سیاسییەکان کاندیدی خۆیان ڕادەستی سەرۆکوەزیران کردووە.
Select a language and narrator voice before playback.
ئاستەنگەکانی پێش تەواوکردنی کابینەکەی زەیدی هەڵگیراون، ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند دۆخەکە گۆڕاوە و لایەنە سیاسییەکان کاندیدی خۆیان ڕادەستی سەرۆکوەزیران کردووە.
دادگای تاوانەکانی عێراق سزای 15 ساڵ زیندانی سەپاند بەسەر دوو ئەندامی گرووپە چەکدارەکاندا بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر ناوەندە دیپلۆماسییەکان و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه كه‌متر له مانگێک پێشنیاری جێگره‌وه‌ی گه‌رووی بخه‌نه روو دوای په‌سه‌ند كردنیان به‌زووی ده‌ست به‌جێ به‌جێ كردنی پێشنیاره‌كان بكرێت.
بەپێی داتای گومرکی ئێران، لە سێ مانگی یەکەمی2026 دا بەهای هاوردەی عێراق لە ئێرانه‌وه بۆ دوو بۆ سێ ملیار دۆلار دابه‌زیوه، ئه‌مه له کاتێکدا ئەو ژمارەیە لە هەمان ماوەی ساڵی 2025 دا یەک بۆ پێنج ملیار دۆلار بوو.
هونەر ئەحمەد زانیاری ورد لەسەر ئەم پرسە دەخاتەڕوو
لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتژمێری ژماردنی پێچەوانە بۆ کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، عێراق خۆی بۆ قۆناغێکی نوێ و دیارنەکراو ئامادە دەکات. حکومەتی عێراق جەخت لە کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە دەکاتەوە، بەڵام مەترسیی ئایندە لە بۆشایی ئاسایشیدا نییە، بەڵکو لە چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتە.
لە درێژەی کارەکانی حکومەتەکەی زەیدی لە دژی گەندەڵکاران، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی ده‌رچووه، هەروەها ئه‌بو مازن پارێزگاری پێشوی تكریت كه هاوكات ئه‌مینداری گشتی حزبی جه‌ماهیرى نیشتمانی بوو ده‌ستگیركرا.
دیار جەمال نوێترین زانیارییەکان سەبارەت بە ئاییندەی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق دەخاتەڕوو
چاودێران دەڵێن كێشه‌ی سه‌ره‌كی گرووپه‌كانی سەر بە ئێران لە عێراق ئه‌وه‌یه كه دان به ڕاسپارده و ڕێنماییه‌كانی حكومه‌تی عێراق و ته‌نانه‌ت چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش نانێن، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر داواكاری و فه‌رمانه‌كانی تاران گوێرایه‌ڵن.
دوای نزیکەی سێ مانگ لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، کەچی تائێستا ژمارەیەک وەزارەت بە بەوەکالەت بەڕێوە دەبرێن، لەکاتێکدا بەگوێرەی دەستور دەبوو لەماوەی سی ڕۆژدا سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراو بۆ پێکهێنانی حکومەت ناوی تەواوی وەزیرەکانی پێشکەش بەپەرلەمان بکردایە
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت جەختی لە بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کردووەتەوە، هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ "مانەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەت" بەگوێرەی بەرنامەی حکومەت و یاسا دەربڕیوە.
گەرچی موسڵ گەورەترین بازاڕی فرۆشتنی ماسی هەیە، کەچی ماسیگرانی ناوچەکە ناتوانن لە نێو ڕووباری دیجلە ڕاوبکەن، دروستکەرانی بەلەمیش لە سنورەکە لەسەردەستوری کۆنی باوباپیرانیان ڕۆژانە بەلەم بۆ ڕاوچیەکان دروست دەکەن، بەڵام بۆ ناوخۆی شارەکەیان نا، بەڵکو هەناردەی ناوچەکانی دیکەی عێراقی دەکەن.
لەم مانگەدا عێراق تائێستا نه‌یتوانیوه مووچه‌ی كارمه‌ندانی چه‌ندین وه‌زاره‌ت دابین بكات. وه‌زاره‌تی دارایی دەڵێت مانگانه پێویستی بە 7 ترلیۆن و 800 ملیار دیناره بۆ دابین كردنی مووچه، به‌ڵام به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه، له‌م مانگه‌دا نزیکەی 3 ترلیۆن دینار كورتهێنان هه‌یه.
دوازدە ساڵ بەسەر هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال تێدەپەڕێت و هێشتا زۆرێک لە خێزانەکان چاوەڕێی ئەوەن چارەنووسی ئازیزە ونبووەکانیان ڕوون بێتەوە. دکتور دلێر ئۆسمان، توێژەر لە پەیوەندییە نیودەڵەتییەکان لە ویلایەتی تێنسییەوە سەبارەت بە ڕەهەندە مرۆیی و سیاسییەکانی ئەم کارەساتە قسە بۆ دەنگی ئەمەریکا دەکات.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی 12 ساڵەی جینۆسایدی ئێزیدییەکان لە شەنگال لەلایەن داعشەوە، جارێکی دیکە بنەماڵەی قوربانییەکان و ڕزگاربووان داوای دادپەروەری و ڕوونکردنەوەی چارەنووسی هەزاران کەسی بێسەروشوێنکراوی ئەم کارەساتە دەکەن. دوای دوانزە ساڵ هێشتا زۆرێک لە خێزانەکان چاوەڕێی دۆزینەوەی ئازیزەکانیانن.