نوێترین زانیارییەکان سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان سنور کەریم زانیاری ورد دەخاتەڕوو
Select a language and narrator voice before playback.
نوێترین زانیارییەکان سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان سنور کەریم زانیاری ورد دەخاتەڕوو
ژنانی ئازای یەپەژە کە بوونەتە سیمبولی جیهانی دژی شەڕی داعش، لە گفتوگۆدان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆیان بپارێزن، دوای ئەوەی لە گۆڕانکارییە بەرفراوانەکانی حکومەتدا داهاتوویان نادیارە.
دوای ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوو بەهۆی ناجێگیری ئاسایشی تەواوی ناوچە جێناکۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد خوێندنی کوردی دەستی بە پاشەکشێ کرد، ئێستا هەڵمەتێکی گشتگیر دەستپێکردووە بۆ هاندانی خێزانەکان تا منداڵەکانیان بەزمانی دایکیان بە کوردی بخەبە بەر خوێندن لە قوتابخانە کوردیەکان
گرووپێکی هەڵپەڕکێی گەنجان لە قامشلۆ هەوڵی پاراستنی جلوبەرگ و نەریتی فۆلکلۆری کوردی دەدەن.
ماوەی چەند ڕۆژێکە شارۆچکەی خانەقین لە سنوری ئیدارەی پارێزگای دیالە، پشێوی و ئاڵۆزی بەخۆیەوە بینوە، کاتێک هاووڵاتیان و لایەنە سیاسیەکان ویستیان خۆپیشاندانێکی هێمنانە بکەن لە دژی تەعریبی کورد لە ناوچەکە و هێنانی بەلێشاوی عەرەب هێزە عێراقیەکان ڕێگەیان بە خۆپیشاندانەکە نەدا و دوو کەسیان دەستگیرکرد
لە گوندی شاران لە کۆبانی خەڵات بەخشرایە ئەو گەنجانەی کە لە تۆپی پێدا سەرکەوتوو بوون، کۆمەڵێک پڕۆژەی گەشەپێدانی گەنجان لە شارەکە دەستی پێکرد بە مەبەستی دوورخستنەوەی گەشەپێدانی گەنجانی ناوچەکە.
ساڵێکی دیکەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان لە دەستپێکدایە و بەڵێنەکانی جێگیرکردنی شێوەزاری هەورامی لە پڕۆگرامەکانی خوێندندا جێبەجێ نەکراون. لەم ڕاپۆرتەی فەرحان هەورامانی دا زیاتر دەبینن.
بەهۆی دەستکاریکردنی گولەتۆپێکەوە، کە پاشماوەی شەڕی عێراق – ئێرانە، تەقینەوەیەک لە گەڕەکێکی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان لە هەڵەبجە ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو گەنج گیانیان لەدەستدا. لەم ڕاپۆرتەی فەرحان هەورامانی دا زیاتر دەبینن.
حوزنییە عوسمان لە ماڵەکەی خۆیدا مۆزەخانەیەکی بچووکی لە شارۆچکەی چل ئاغا لە ڕۆکاڤا دروستکردووە کە هونەری فۆلکلۆری کوردی و کەلوپەلی کۆن و جلوبەرگی کوردی تێدا پاراستووە.
لە یەکێک لە هەستیارترین ساتەوەختەکانی ڕۆژئاوا و سوریا، ئیلهام ئەحمەد لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا وەڵامی کۆمەڵێک پرسیار دەداتەوە سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییە و ئایندەی کورد و هاوکێشە نوێیەکانی سوریا.
مەهدی زانا، سیاسەتمەداری کورد و سەرۆکی پێشووی شارەوانی ئامەد لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. زانا هاوسەری لەیلا زانا لە ساڵی 1977 وەک سەرۆکی شارەوانی ئامەد هەڵبژێردرا، بەڵام لە کاتی خزمەتکردنی دەستبەسەر کرا و سزای 11 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.
کۆڵانە کۆنەکانی ئاکرێ کە چەندین سەدە شوێنی ژیانی خەڵکی شارەکە بوون، لەم ڕۆژانەدا ڕووخسارێکی نوێیان بە بەردا کراوە. هەنگاوی ژمارەیەک هونەرمەند و خۆبەخش بۆ نەخشاندن و پاراستنی خانوو و کۆڵانە مێژووییەکان، بەشە کۆنەکانی شارەکەی کردووە بە یەکێک لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی ئاکرێ.
هێرشە بەردەوامەکانی ئێران و گروپە عێراقییەکانی نزیک لە تاران بۆ سەر هەرێمی کوردستان نەک هەر زیانی گیانی و زیانی دارایی لێکەوتووەتەوە، بەڵکو کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک هەبووە. هاووڵاتیان داوا دەکەن حکومەتی عێراق هەڵوێست و هەنگاوی جددیتر لە دژی ئەو هێرشانە بگرێتەبەر.
تەحینی قەزوان یەکێکە لە بەرهەمە نەریتی و ناسراوەکانی ناوچە شاخاوییەکانی ئامێدی. حاجی فەرەست چەمجانی خاوەنی یەکێک لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە هەنگاوەکانی دروستکردنی تەحینی لە دار قەزوان لەم ڕاپۆرتەدا دەگێڕێتەوە.
بەشێک لە هاووڵاتیانی دەڤەری باڵەکایەتی خانووی کەلەپوری لە خشتی قوڕ دروست دەکەن لەسەر شێوازی کۆن، ئەمەش بۆتە هۆی ڕاکێشانی گەشتیار بۆ ناوچەکە و بوژاندنەوەی ئابووری دانیشتیوان.
کوشتنی ژنێکی تەمەن 32 ساڵ لەم دواییانەدا لە ئامەد لەلایەن هاوسەرەکەیەوە، جارێکی دیکە پرسی ژنکوژی لە باکور و تورکیا وروژاندەوە. ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان سەرکۆنەی زیادبوونی توندوتیژی دژی ژنان دەکەن.
نەبوونی بنکەی چاکسازی لە پارێزگای هەڵەبجە، ئاستەنگی جدیی لەبەردەم یەکلاکردنەوەی دۆسیەی ژنانی ڕاگیراودا دروستکردووە. بۆ تەواوکردنی وتە و ڕێکارە یاساییەکان، ڕاگیراوان بەبەردەوامی بە ئۆتۆمبێلی زیندانیان لەنێوان سلێمانی و هەڵەبجەدا دەگوازرێنەوە.
جار جارە پرسی گۆڕینی دراوی عێراقی و بە تایبەتی سڕینەوەی سفرەکان، دهبێته گفتوگۆی سیاسی و ئابووری، بهرپرسانی عێراق دهڵێن ئامانجی لهو گۆرانكارییه گهرانهوهی پاره دیار نهماوهكان و چاكسازییه له كهرتی بانكیدا
بەرهەمهێنانی بنێشتی کوردی لە دار، بنێشتی کوردی بەرهەمێکی سروشتیە و لە دارەبەنی چیا سەختەکانی کوردستان بەرهەمدەهینرێت، کە لە سەرەتای هاوین دەستپێدەکەن و لە کۆتا مانگدا دەستدەکەن بە کۆکردنەوەی، بەشێک لە گوندنشینان ناوچە جیاوازەکان بژێویان لەسەر دروستکردنی ئەم بەرهەمەیە.
ئەحمەد شەریع، سەرۆکی کاتی سوریا، مەزلوم عەبدی، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی سوریای دیموکراتی وەک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆمار دەستنیشانکرد. ئەو بڕیارە بۆچوونی جیاوازی لە ناو پارتە سیاسییە کوردییەکان و شەقامدا بەدوای خۆیدا هێناوە. لەم ڕاپۆرتەدا ئەمجەد کوردۆ ڕۆشنایی دەخاتە سەر ئەو پرسە.