لەکاتێکدا هاوکێشە ئەمنییەکانی ناوچەکە بە خێرایی دەگۆڕدرێن، ئێران ڕووبەڕووی کۆمەڵێک فشاری نوێ بووەتەوە. لەم هەلومەرجەدا فەرماندەی سوپای قودس سەردانی بەغدای کردووە و لە هەمان کاتدا تاران بانگهێشتی بافڵ تاڵەبانی دەکات، ئێران بە تەمای چییە؟
Select a language and narrator voice before playback.
لەکاتێکدا هاوکێشە ئەمنییەکانی ناوچەکە بە خێرایی دەگۆڕدرێن، ئێران ڕووبەڕووی کۆمەڵێک فشاری نوێ بووەتەوە. لەم هەلومەرجەدا فەرماندەی سوپای قودس سەردانی بەغدای کردووە و لە هەمان کاتدا تاران بانگهێشتی بافڵ تاڵەبانی دەکات، ئێران بە تەمای چییە؟
هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەنوسان لە هەرێمی کوردستان، تەواوی ڕەنگ و دەنگە جیاوازەکانی لە هەولێر کۆکردەوە، تا چارەسەر بۆ میدیای کوردی و میدیاکاران بدۆزنەوە لەوەی لەکاتی ململانێ نێو خۆییەکان، پیشەیانە کاربکەن و بێلایەن بن،
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، چوار هێرشی درۆنی کرانە سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسێکی حزبی دیموکراتی کوردستانیش دەڵێت، دوو هێرش بۆسەر بنکە و بارەگاکانی ئەوان بووە لە ناوچەی بالیسان. سنور کەریم زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو.
هاوینەهەواری گەلی شێرانە لە دهۆک سەرنجی گەشتیارانی لە سەرانسەری عێراق بۆ خۆی ڕاکێشاوە و گەشتیاران لەناوچە جیاجیاکانەوە بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش سەردانی دەکەن.
دوابەدوای بڕیارەکەی حکومەتی عێراق سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردنی چەک بۆ دەستی حکومەت، پرسی هێزە چەکدارەکانی شنگال هاتە ئاراوە. بەشێک لە بەرپرسان و کەسایەتییەکانی شنگال پێیان وایە ئەو گرووپە چەکدارانە دەبێ بەشێک بن لە هێزە فەرمییەکانی عێراق.
ههواڵهکان، ڕاپـۆرت، وتووێژ
گەمارۆی دەریایی ئێران بە توندی جێبەجێ دەکرێت و سێنتکۆم دەڵێت تا ئێستا دەیان کەشتیی بازرگانی ناچار کراون ئاراستەی خۆیان بگۆڕن. هەروەها هێزەکانی ئەمەریکا کەشتییەکی بە دوو مووشەک لەکارخستووە کە هەوڵی پێشێلی گەمارۆی دەریایی ئەمەریکای دەدا.
بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، نەشتەرگەریی چاندنەوەی لووت بۆ گەنجێک ئەنجام دەدرێت کە بەهۆی تەزووی کارەباوە بەشێکی زۆری لووتی لەدەستداوە. لووتەکە لە بەشی سەرەوەی ناوچەوانیدا چێنراوە و بڕیارە پاش تەواوبوونی ڕێکارەکانی ئامادەبوونی لووتەکە، بگوازرێتەوە بۆ شوێنی خۆی
هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا
لە ڕۆژی جیهانی لاواندا، بێکاری و نەبوونی هەلی کار گەنجانی هەرێمی کوردستانی نیگەران کردووە؛ توێژەران ئامارەکانی بێکاری بە زەنگێکی مەترسیدار ناودەبەن و ئابووریناسانیش پێیانوایە بازاڕی کار توانای وەرگرتنی ئەم هەموو خاوەن بڕوانامەیەی نییە کە دەبنە خاوەن بروانامە،
هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا
هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا
بەرنامەکانی دەنگی ئەمەریکا ڕۆژانە لە کاتژمێر 2ی دوا نیوەڕۆ بە کاتی واشنتن و کاتژمێر 9شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات
سەرۆک ترامپ سەبارەت بە ئابووری و دراوی ئێرانی گوتی ئێران پارەیەکی زۆری هەیە بەڵام لە ژێر دەستی ئەمەریکادایە و ناتوانن دەستیان پێی بگاته، وە دراوەکەیان هیچ قیمەتێکی نەماوە و تەنانەت ناتوانن موچەی سەربازەکانیان بدەن. ئیتر ئێمە بەردەوامی بەو ستراتیژیەتە دەدەین کە بریتییە لە خنکاندنی ئابووریی ئێران.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری گۆڕانکارییەکی گەورەدایە و وڵاتانی ناوچەکەش لە پاکستانەوە تا عومان و قەتەر و تورکیا هەوڵ دەدەن ڕۆڵ بگێڕن لە داڕشتنی داهاتووی ناوچەکە، بەڵام لەنێو ئەم هەموو نێوەندگیری و راوێژکاریانەدا، پرسیارێکی بنەڕەتی هەیە و ئەویش ئەوەیە کورد لە کوێی ئەم هاوکێشەیەدایە.
هەراسانکردنی ئاژەڵدارانی سەر سنورەکان بەهۆی هێرش و پەلاماری سوپای پاسدارانەوە، ئاژەڵدارانی سەرسنورەکان دەڵێن، سوپای پاسداران هەندێ جار تەقەی هەڕەمەکی بەسەر گوند نشینانی ئەو ناوچانەدا دەکەن و لە ماوەکانی ڕابردووش لە ناوچەی هەڵشۆ بەهۆی تەقەوە بەشێک لە ئاژەڵەکانی ماڵێکیان کوشتبوو
هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا
دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە 410 خێزانی کوردی ئاوارە گەیشتنەوە سەرێکانی، لەلایەن چەند کەس و گروپێکەوەا هێرشیان کرایە سەر و توندوتیژییان لەبەرامبەر کرا. ئەم هێرشانە خۆپیشاندانێکی جەماوەری لە شاری کۆبانی بەدوای خۆیدا هێنا و داوای پاراستنی کورد کرا.
هێرشی ئێران بۆ سەر حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات هاوکاتی سەردانی چەند بەرپرسێکی باڵای ئێران بۆ عێراق، سنور کەریم لە سلێمانی نوێترین زانیارییەکان لەسەر ئەم پرسە دەخاتەڕوو.