بزانە هەرێم سەبارەت بەم گرێبەستە چی دەڵێت ؟دیار جەمال زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو
Select a language and narrator voice before playback.
بزانە هەرێم سەبارەت بەم گرێبەستە چی دەڵێت ؟دیار جەمال زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو
هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا
لە دوا ڕۆژی کاری سینات پێش پشووی هاوین، پرۆژەیاسای سەپاندنی سزای نوێ بەسەر مۆسکۆ و تاران پەسەند کرا. پرۆژەیاساکە کە ئامانجی لاوازکردنی سەرچاوە داراییەکانی ڕووسیا و ناچارکردنی بە کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیایە و چەند سزایەکیش دژ بە ئێران درێژ دەکاتەوە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا، دەڵێت پێیوایە ململانێ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی زۆر زوو کۆتایی دێت و تاران ناتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر بەم شێوازە بەردەوام بێت. بە لەبەرچاو گرتنی ڕابردووی ئەو وڵاتە، هەر ڕێککەوتنێکی ئەگەری لەگەڵ ئێران، پێویستی بە سیستەمێکی بەهێزی چاودێری و پشتڕاستکردنەوە دەبێت
ههواڵهکان، ڕاپـۆرت، وتووێژ
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لێدوانی جیاواز لەسەر ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لەلایەن ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو كرایهوه.
هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا
پرسی کۆچی ناوخۆیی و هاتنی ژمارەیەکی زۆر لە عەرەب و نیشتەجێبوونیان لە هەرێم نیگەرانی لەلای هاووڵاتیان دروستکردووە و زانکۆی سلێمانی لەو بارەیەوە ڕاپرسەکیان ئەنجامداوە و ئەنجامەکەی بە مەترسیدار ناودەبەن و دەڵێن دەبێتە گۆڕینی دیموگرافیای هەرێم لە داهاتوودا گەر بە یاسا ئەم پرسە ڕێکنەخرێت.
هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا
یەکەمین فێستیڤاڵی هاوینە کە ماوەی 5 ڕۆژ دەخایەنێت، لە شاری قامشلۆ بەردەوامە و 300 کۆمپانیا بەشداریان تێدا کردووە، هەروەها ژمارەیەک هونەرمەند بەشدارن لە فێستیڤاڵەکە، لەوانە دیلۆ دۆکسان.
خوێندکاران و چالاکوانانی خۆجێیی شاری کۆبانی بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە بارەی پاراستن و مانەوەی ناوی ئەو شارە چالاکییەکانیان چڕتر کردووەتەوە. کورد دەیەوێت شارەکە ناوی مێژوویی خۆی هەبێت نەک ناوی عەین ئەلعەرەب کە دەسەڵاتدارانی سوریا بەسەر شارەکەیاندا سەپاندووە.
هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا
بەرنامەکانی دەنگی ئەمەریکا ڕۆژانە لە کاتژمێر 2ی دوا نیوەڕۆ بە کاتی واشنتن و کاتژمێر 9شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت جەختی لە بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کردووەتەوە، هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ "مانەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەت" بەگوێرەی بەرنامەی حکومەت و یاسا دەربڕیوە.
ڕاپۆرتێکی نوێی شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرنجی خستوەتە سەر دۆخی خراپی مافی مرۆڤ و هەلسوکەوتی خراپی تاران لەگەڵ کەمایەتییە نەتەوەییەکاندا بە تایبەت کورد و بەلووچ. بۆ زانیاری زیاتر لەگەڵ خاتوون ئەوین موستەفازادە چالاکوانی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی کوردپا قسە دەکەین.
هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا
سۆران خاتری لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نوێترین زانیارییەکان سەبارەت بە پێشهاتەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و قەیرانەکانی گەرووی هورمز دەخاتەڕوو.
لیژنەی دادوەری سینات دانیشتنێکی تایبەتی ئەنجام دا و گوێی لە شایەتحاڵی ژمارەیەک شارەزای ئاسایش و پسپۆڕی یاسایی گرت سەبارەت بە کاریگەری و مەترسیی تۆڕ و دامەزراوە پەیوەستەکان بە ئیخوانی موسلمین لە ئەمەریکا . زانیاری زیاتر لەم راپۆرتەدایە
لەگەڵ بەردەوامبوونی مشتومڕ لەسەر دۆخی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی ئەمەریکا، کۆشکی سپی و پەنتاگۆن بە توندی ڕاپۆرتەکانی هەندێک میدیا ڕەت دەکەنەوە و دەڵێن هیچ کەمبوونەوەیەکی ستراتیژی بوونی نییە.