دژی به ئهندام بوونی پارێزگای كهركوک له یهكێتی شارهوانییهكانی جیهانی تورک، بەشێک لە نووسەران و ڕۆشنبیرانی کەرکوک گربوونەوەیەکیان ئەنجامدا، لە بەیاننامەیەکدا چهند داوایهكیان ئاڕاستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کرد
Select a language and narrator voice before playback.
دژی به ئهندام بوونی پارێزگای كهركوک له یهكێتی شارهوانییهكانی جیهانی تورک، بەشێک لە نووسەران و ڕۆشنبیرانی کەرکوک گربوونەوەیەکیان ئەنجامدا، لە بەیاننامەیەکدا چهند داوایهكیان ئاڕاستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کرد
کوردانی ئەوروپا لە برۆکسل لە یادی 12 ساڵەی جینۆساید دژی کۆمەڵگەی ئێزیدییەکان بۆنەیەکی تایبەتیان سازکرد و تیایدا ڕێز لە گیانی قوربانیان و ژنان و کچانی ڕفێنراوی ئێزدی گیرا.
سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ دەڵێت واشنتن و تاران لە قۆناغێکی نوێی گفتوگۆدان کە بە تەنگەی هورمز دەست پێ دەکات بەڵام بۆ ئەمەریکا ئەم گفتوگۆیانە تەنها سەبارەت نین بە کردنەوەی ڕێگای هاتووچۆی دەریایی، بەڵکو تاقیکردنەوەیەکی تارانیشە بۆ ئامادەبوونی بۆ گۆڕینی هەڵسوکەوتی خۆی و گرتنە بەری ئاراستەیەکی نوێ.
هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا
سۆران خاتری لە وەزارەتی دەرەوە نوێترین زانیارییەکان لە بارەی گفتوگۆکانی ئەمەریکا و ئێران دەخاتەڕوو
کێشەی گرانبوونی نرخی سوتەمەنی چەندین وڵات دەگرێتەوە و سەرۆک دۆناڵد ترامپ پێشنیازی وەبەرهێنانی نەوت لە ناوخۆدا بۆ بەریتانیا دەکات
هەفتەبازاڕی کشتوکاڵیی هەڵەبجە، وەک دەستپێشخەرییەکی پێویست، دەرگاکانی واڵا کرد تا ببێتە بازارێک بۆ پشتیوانیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و ڕاستەوخۆ دەستی ماندووی جوتیاران بە کڕیاران ببەستێتەوە؛ لێرە نزیکەی سەد جوتیار و خانمی پیشەوەر هەموو هەینیەکی هەفتە بەرهەمەکانی خۆیان دەفرۆشن.
ههواڵهکان، ڕاپـۆرت، وتووێژ
دایکی شەرەڤانی کورد چیچەک کۆبانی کە لە ساڵی 2019 لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە بە دیل گیرا و گواسترایەوە بۆ تورکیا و لەلایەن دادگای تورکیاوە سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا، داوای ئازادکردنی کچەکەی دەکات.
دوای تێپەڕبوونی 12 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان لە شەنگال، لە ئەڵمانیا یادێک بۆ قوربانیانی ئەم کارەساتە بەڕێوەچوو، کە ژمارەیەک کەسایەتی دیار و پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە ئامادە بوون.
گەرچی موسڵ گەورەترین بازاڕی فرۆشتنی ماسی هەیە، کەچی ماسیگرانی ناوچەکە ناتوانن لە نێو ڕووباری دیجلە ڕاوبکەن، دروستکەرانی بەلەمیش لە سنورەکە لەسەردەستوری کۆنی باوباپیرانیان ڕۆژانە بەلەم بۆ ڕاوچیەکان دروست دەکەن، بەڵام بۆ ناوخۆی شارەکەیان نا، بەڵکو هەناردەی ناوچەکانی دیکەی عێراقی دەکەن.
هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا
ههواڵهکان، ڕاپـۆرت، وتووێژ
بەرنامەکانی دەنگی ئەمەریکا ڕۆژانە لە کاتژمێر 2ی دوا نیوەڕۆ بە کاتی واشنتن و کاتژمێر 9شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات
هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا
فێستیڤاڵی مونزور کە ئامانجی پاراستنی سروشت و ئاو و خاک و پێشخستنی زمان و کولتوری ناوچەی دێرسیمە، لە شاری دێرسیم بەڕێوەچوو.
لەم مانگەدا عێراق تائێستا نهیتوانیوه مووچهی كارمهندانی چهندین وهزارهت دابین بكات. وهزارهتی دارایی دەڵێت مانگانه پێویستی بە 7 ترلیۆن و 800 ملیار دیناره بۆ دابین كردنی مووچه، بهڵام بههۆی كهمبوونهوهی ههناردهكردنی نهوتهوه، لهم مانگهدا نزیکەی 3 ترلیۆن دینار كورتهێنان ههیه.