حوزنییە عوسمان لە ماڵەکەی خۆیدا مۆزەخانەیەکی بچووکی لە شارۆچکەی چل ئاغا لە ڕۆکاڤا دروستکردووە کە هونەری فۆلکلۆری کوردی و کەلوپەلی کۆن و جلوبەرگی کوردی تێدا پاراستووە.
Select a language and narrator voice before playback.
حوزنییە عوسمان لە ماڵەکەی خۆیدا مۆزەخانەیەکی بچووکی لە شارۆچکەی چل ئاغا لە ڕۆکاڤا دروستکردووە کە هونەری فۆلکلۆری کوردی و کەلوپەلی کۆن و جلوبەرگی کوردی تێدا پاراستووە.
لە یەکێک لە هەستیارترین ساتەوەختەکانی ڕۆژئاوا و سوریا، ئیلهام ئەحمەد لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا وەڵامی کۆمەڵێک پرسیار دەداتەوە سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییە و ئایندەی کورد و هاوکێشە نوێیەکانی سوریا.
مەهدی زانا، سیاسەتمەداری کورد و سەرۆکی پێشووی شارەوانی ئامەد لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. زانا هاوسەری لەیلا زانا لە ساڵی 1977 وەک سەرۆکی شارەوانی ئامەد هەڵبژێردرا، بەڵام لە کاتی خزمەتکردنی دەستبەسەر کرا و سزای 11 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.
کۆڵانە کۆنەکانی ئاکرێ کە چەندین سەدە شوێنی ژیانی خەڵکی شارەکە بوون، لەم ڕۆژانەدا ڕووخسارێکی نوێیان بە بەردا کراوە. هەنگاوی ژمارەیەک هونەرمەند و خۆبەخش بۆ نەخشاندن و پاراستنی خانوو و کۆڵانە مێژووییەکان، بەشە کۆنەکانی شارەکەی کردووە بە یەکێک لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی ئاکرێ.
هێرشە بەردەوامەکانی ئێران و گروپە عێراقییەکانی نزیک لە تاران بۆ سەر هەرێمی کوردستان نەک هەر زیانی گیانی و زیانی دارایی لێکەوتووەتەوە، بەڵکو کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک هەبووە. هاووڵاتیان داوا دەکەن حکومەتی عێراق هەڵوێست و هەنگاوی جددیتر لە دژی ئەو هێرشانە بگرێتەبەر.
تەحینی قەزوان یەکێکە لە بەرهەمە نەریتی و ناسراوەکانی ناوچە شاخاوییەکانی ئامێدی. حاجی فەرەست چەمجانی خاوەنی یەکێک لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە هەنگاوەکانی دروستکردنی تەحینی لە دار قەزوان لەم ڕاپۆرتەدا دەگێڕێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، دەزگای منداڵانی عێراق، بۆ یارمەتیدانی منداڵانی عێراق، پێشبڕکێیەکی ڕاکردن لە واشنتن دی سی بەڕێوەبرد کە ساڵانە ئەنجام دەدرێت. لە چالاکییەدا ژمارەیەک ئەمەریکی و عێراقی بەشدارییان کرد
هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا
ههواڵهکان، ڕاپـۆرت، وتووێژ
دوگلاس سیلیمان، باڵیۆزی پێشووی ئەمەریکا لە عێراق، سەبارەت بو کورد دەڵێت " پەیوەندی قووڵ لە نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان هەیە و باوەڕم وایە ئەو پەیوەندیانە بەردەوام دەبن. پەیوەندی کەسی، ازرگانی، ئایینی بە هەمان شێوە، بە تایبەت لەگەڵ کۆمەڵگەی کرستیان و کۆمەڵگای عێراقییە ئەمریکییەکان
بەشێک لە هاووڵاتیانی دەڤەری باڵەکایەتی خانووی کەلەپوری لە خشتی قوڕ دروست دەکەن لەسەر شێوازی کۆن، ئەمەش بۆتە هۆی ڕاکێشانی گەشتیار بۆ ناوچەکە و بوژاندنەوەی ئابووری دانیشتیوان.
هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا
هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا
کوشتنی ژنێکی تەمەن 32 ساڵ لەم دواییانەدا لە ئامەد لەلایەن هاوسەرەکەیەوە، جارێکی دیکە پرسی ژنکوژی لە باکور و تورکیا وروژاندەوە. ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان سەرکۆنەی زیادبوونی توندوتیژی دژی ژنان دەکەن.
بەرەی نیشتمانی ئێران کە یەکێکە لە کۆنترین لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران نامەیەکی کراوەی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا داوای لە حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە کە بیسەلمێنن جیاخواز نین؛ ئەمەش نیگەرانییەکی جددی لە نێوان چالاکوانانی کورد لە ئێران دروست کردووە
نەبوونی بنکەی چاکسازی لە پارێزگای هەڵەبجە، ئاستەنگی جدیی لەبەردەم یەکلاکردنەوەی دۆسیەی ژنانی ڕاگیراودا دروستکردووە. بۆ تەواوکردنی وتە و ڕێکارە یاساییەکان، ڕاگیراوان بەبەردەوامی بە ئۆتۆمبێلی زیندانیان لەنێوان سلێمانی و هەڵەبجەدا دەگوازرێنەوە.
سهرۆكوهزیرانی عێراق داوای له لایهنه پهیوهندیدارهكان كردووه كهمتر له مانگێک پێشنیاری جێگرهوهی گهرووی بخهنه روو دوای پهسهند كردنیان بهزووی دهست بهجێ بهجێ كردنی پێشنیارهكان بكرێت.
جار جارە پرسی گۆڕینی دراوی عێراقی و بە تایبەتی سڕینەوەی سفرەکان، دهبێته گفتوگۆی سیاسی و ئابووری، بهرپرسانی عێراق دهڵێن ئامانجی لهو گۆرانكارییه گهرانهوهی پاره دیار نهماوهكان و چاكسازییه له كهرتی بانكیدا