\ دۆناڵد ترامپ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند ''ئامانجی یەکەم و هەمیشەیی ئەمەریکا دەستڕانەگەییشتنی ئێرانە بە چەکی ئەتۆمی و ئامانجی ئەمەریکا بەرامبەر ئێران نەگۆڕە
Select a language and narrator voice before playback.
\ دۆناڵد ترامپ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند ''ئامانجی یەکەم و هەمیشەیی ئەمەریکا دەستڕانەگەییشتنی ئێرانە بە چەکی ئەتۆمی و ئامانجی ئەمەریکا بەرامبەر ئێران نەگۆڕە
تەنگەی هورمز وەک یەکێک لە ئامانجە سەربازییەکانی ئەمەریکا خەریکە گرنگییەکی زیاتری پێ دەدرێت، ئەمەش لە درێژەی ئامانجەکانی واشنتنە بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی کەشتیوانی و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییە وەک ئامرازێک بۆ دەستبەرداگرتنی ئابووری جیهان.
سەرۆک ترامپ فەرمانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی کەشتیی جەنگی دەردەکات و بۆ ئەو مەبەستەش پلانی دروستکردنی کارگەیەکی نوێ ئامادە کراوە
ڕۆبەرت گیلمانی 32 ساڵ، مامۆستا لە ویلایەتی ماساچوسێتس و سەربازی پێشووی ئەمەریکا دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا و ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا ئازاد کرا.
گەمارۆی دەریایی ئێران بە توندی جێبەجێ دەکرێت و سێنتکۆم دەڵێت تا ئێستا دەیان کەشتیی بازرگانی ناچار کراون ئاراستەی خۆیان بگۆڕن. هەروەها هێزەکانی ئەمەریکا کەشتییەکی بە دوو مووشەک لەکارخستووە کە هەوڵی پێشێلی گەمارۆی دەریایی ئەمەریکای دەدا.
سەرۆک ترامپ سەبارەت بە ئابووری و دراوی ئێرانی گوتی ئێران پارەیەکی زۆری هەیە بەڵام لە ژێر دەستی ئەمەریکادایە و ناتوانن دەستیان پێی بگاته، وە دراوەکەیان هیچ قیمەتێکی نەماوە و تەنانەت ناتوانن موچەی سەربازەکانیان بدەن. ئیتر ئێمە بەردەوامی بەو ستراتیژیەتە دەدەین کە بریتییە لە خنکاندنی ئابووریی ئێران.
سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە گوتی لە ئێستادا گەرووی هورمز کراوەیە، تاکە هێزێک کە کۆنترۆڵی تەنگەی هورمزی کردووە، هێزی دەریایی ئەمەریکایە.
دۆناڵد ترامپ دەڵێت، ئێران هەموو ئابوورییەکەی شێواوە و ناتوانن چاکی بکەنەوە. تەنانەت ناتوانن قەرز بکەن و ئەوەی هەشیانە لە لایەن ئەمەریکاوە دەستی بەسەردا گیراوە.
تێد کروز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فاکس نیوز ئێوارەی هەینی وتی لە سەرەتای ئەمساڵدا حکومەتی ئەمەریکا باسی پڕچەککردنی نەیارانی کۆماری ئیسلامی بەتایبەتی کورد کردووە و دواجار بەهۆی دژایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، پلانەکە وەلانراوە.
بەپێی بەرپرسانی ئەمەریکا، ئێران زیاتر لە دەرئەنجامەکانی گوشارە ئابوورییەکانی ئەمەریکا دەترسێت وەک لە فشارە سەربازییەکان و ئاماژەی بەوەدا کە تاران لە ماوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دانوستانکارانی ئەمەریکادا سەرنجی لەسەر پرسی سەروەت و سامانە سڕکراوەکانیەتی.
هیوا سەلام وردەکاری فەرمانەکانی سەرۆک سەبارتە بە پێدانی ڕەگەزنامە دەخاتەڕوو
سۆران خاتری لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا زانیاری ورد لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو
لە دوا ڕۆژی کاری سینات پێش پشووی هاوین، پرۆژەیاسای سەپاندنی سزای نوێ بەسەر مۆسکۆ و تاران پەسەند کرا. پرۆژەیاساکە کە ئامانجی لاوازکردنی سەرچاوە داراییەکانی ڕووسیا و ناچارکردنی بە کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیایە و چەند سزایەکیش دژ بە ئێران درێژ دەکاتەوە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا، دەڵێت پێیوایە ململانێ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی زۆر زوو کۆتایی دێت و تاران ناتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر بەم شێوازە بەردەوام بێت. بە لەبەرچاو گرتنی ڕابردووی ئەو وڵاتە، هەر ڕێککەوتنێکی ئەگەری لەگەڵ ئێران، پێویستی بە سیستەمێکی بەهێزی چاودێری و پشتڕاستکردنەوە دەبێت
لیژنەی دادوەری سینات دانیشتنێکی تایبەتی ئەنجام دا و گوێی لە شایەتحاڵی ژمارەیەک شارەزای ئاسایش و پسپۆڕی یاسایی گرت سەبارەت بە کاریگەری و مەترسیی تۆڕ و دامەزراوە پەیوەستەکان بە ئیخوانی موسلمین لە ئەمەریکا . زانیاری زیاتر لەم راپۆرتەدایە
لەگەڵ بەردەوامبوونی مشتومڕ لەسەر دۆخی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی ئەمەریکا، کۆشکی سپی و پەنتاگۆن بە توندی ڕاپۆرتەکانی هەندێک میدیا ڕەت دەکەنەوە و دەڵێن هیچ کەمبوونەوەیەکی ستراتیژی بوونی نییە.
سەرۆک ترامپ گوتی ''ئێرانییەکان ویستیان گفتوگۆ بکەین، منیش قبووڵم کرد. وا پێ دەچێت گفتوگۆکان بەباشی بەڕێوە بچن.''
ئەفسەرانی پۆلیس بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵگا ئەمەریکییەکان لە بە ئاهەنگ و گۆرانی یادی ڕۆژی نیشتمانی پۆلیس دەکەنەوە، لەم بۆنەیەدا چەندین بەرنامە و چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچن.
دوای ساڵانێک دادگایی و تانەی یاسایی کەسوکاری ئەو ئەمەریکاییانەی کە لە چەند هێرشیکی تیرۆریستیدا بوونە قوربانی سەرکەوتنێکی یاسایییان بەدەستهێنا. ئەم هەفتەیە دادگای باڵای ئەمەریکا داوای دەسەڵاتدارانی فەڵەستینی بۆ وەستاندنی جێبەجێکردنی حوکمی قەرەبووکردنەوە ڕەتکردەوە.