وێڕای ئەوەی بەرەیەک خۆهەڵوەشاندنەوەی هەسەدە بە خۆ گونجاندن لەگەڵ ڕاستی سیاسی وڵاتەکە ناوی دەبەن، بەڵام بەشێکیان پێیان وایە بڕیارەکە لە ئاست داخوازی خەڵک و کوردی ڕۆژئاوادا نییە.
Select a language and narrator voice before playback.
وێڕای ئەوەی بەرەیەک خۆهەڵوەشاندنەوەی هەسەدە بە خۆ گونجاندن لەگەڵ ڕاستی سیاسی وڵاتەکە ناوی دەبەن، بەڵام بەشێکیان پێیان وایە بڕیارەکە لە ئاست داخوازی خەڵک و کوردی ڕۆژئاوادا نییە.
بەشێک لە ڕاپۆرتەکان دەڵێن، کوردانی ڕۆژاڤا دڵخۆشن بە بەشداریکردنی هێزەکانی هەسەدە لە نێو حکومەتی سوریادا. هەروەها ڕاپۆرتەکانی هەرێم ئاماژە بەوە دەکەن کە بۆچوونی جیاواز لەسەر ئەو پرسە هەیە.
بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات نەک تەنها لە ڕۆژئاوا، بەڵکو لە بەشەکانی دیکەی کوردستانەوە بە نیگەرانییەوە سەیر دەکرێت. بۆ زۆر کەس پرسیار ئەوەیە ئایا ئەو هەموو قوربانیدانەی ساڵانی ڕابردوو دواجار دەبێتە هۆی پاراستنی دەستکەوتە سیاسی و کولتووری و کۆمەڵایەتییەکانی کورد یان نە؟
ژمارەیەک لە دانیشتووانی شاری کۆبانی بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەردەبڕن.
گوندی مەرگێتی سەر بە پارێزگای دهۆک یەکێک بوو لەو هەزاران گوندەی کوردستان کە بوونە قوربانی لێشاوی ئەنفال. لە ڕاپۆرتەکەدا ڕێژین ئەحمەد چیرۆکی قوربانیانی گوندەکە دەگێڕێتەوە
کوردانی ڕۆژاڤا دوای بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و تێکەڵکردنی لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریا، بۆچوونی جیاواازیان هەیە.
دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوو ئاڵۆگۆڕ لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک کرا و کورد کورسیەکەی ڕادەستی تورکمان کرد و محەمەد سەمعان کرا بە پارێزگار، لەوکاتەوە تائێستا هەنگاوەکانی پارێزگار سەبارەت بە شارەکە بووەتە جێگای موشتومڕی شەقام.
دوای کۆتایی هاتنی شەڕی 8 ساڵەی نێوان عێراق و ئێران، ڕژێمی بەعس بە هەموو هێزەکانیەوە هەڵمەتی ئەنفالی دەستپێکرد، لە کۆتایی مانگی هەشتی ساڵی 1988 سوپای عێراق هەڵمەتی ئەنفالی لە ناوچەی بادینان دەستپێکرد.
لە عێراق، کاتێک ململانێ سیاسییەکان دروست دەبن، یەکەم شار کە باجی ئەو ناکۆکی و ململانێیە بدات پارێزگای کەرکوکە، هاوڵاتیان و بەرپرسانی شارەکەش باس لەوەدەکەن ململانێکان هەمیشە کاریگەری نەرێنیان دروستکردووە، بۆ ئەوەی سەقامیگری ئاسایشی و ئابوری و دەستی خزمەتگوزاری هەبێت.
دیاری گەنجێکی خەڵکی ڕانیەیە بە دەست چەند نەخۆشیەکەوە دەناڵێنێت و بژێوی ژیانی خۆی لە ڕێگەی فرۆشتنی ئاوەوە دابین دەکات، دەڵێت، ڕۆژانە تەنها دوو بۆ سێ هەزاری دەست دەکەوێت، کێشەی قاچەکانی لە هەرێم چارەسەر دەبێت
هونەرمەندانی کورد بە ئامانجی ناساندنی ئامێر و کولتووری نەریتی کوردی بە ئەوروپییەکان و نەوە نوێیەکانی کورد، ڕەشمال هەڵدەدەن وەک بۆنەیەکی نەریتی لە ئەوروپا بەڕێوەدەبەن.
دەروازەی ئامێدی لە قەزای بادینان یەکێکە لە شوێنە مێژووییەکانی هەرێمی کوردستان کە بەهۆی تایبەتمەندی و مێژووی و نهێنییەکانیەوە گەشتیاران بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت. ڕێژین ئەحمەد لەم ڕاپۆرتەدا ڕۆشنایی دەخاتە سەر بەشێک لە مێژووی ئەم دەروازەیە.
بەشێک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیان بە مەترسی بۆ ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەزانن، چاودێرانی سیاسی و سەربازی باس لەوە دەکەن کە هەرێمی کوردستان لە ڕووی سیاسی، سەربازی، ئەمنی و دارایشەوە پێویستی بە بوونی هێزەکانی هاوپەیمانانە بە کشانەوەیان بۆشایی لەو بوارانەدا دروست دەبێت
دوای ڕاپۆرتێکی دەنگی ئەمەریکا لەسەر هاووڵاتیەک کە ژیانی لە مەترسیدایە، بەهۆی زیادبوونی کێشی و پزیشکان پێیان وتووە ئەبێت دوو نەشتەرگەریی بکات خێرخوازان هاتنە سەر هێڵ و بڕیاریاندا تێچووی نەشتەرگەریەکەی بگرنە ئەستۆ و پزیشکەکەشی بڕیاریدا بە خۆبەخشانە کارەکانی بۆ ئەنجام بدات.
وەرزی کۆکردنەوەی گوڵەبەرۆژەیە لە ناوچەی بتوێن کە بە نیشتمانی گوڵەبەڕۆژە ناسراوە و بەشێکی زۆر لە پێداویستی ناوخۆ پڕ دەکاتەوە، وێڕای بوونی بڕێکی باش لەم بەرهەمە، بەڵام بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراق پار ساڵ 167 هەزار تەن گوڵەبەرۆژەی هاوردە کردووە.
سەرەڕای ئەوەی مانگانە نزیکەی 3 هەزار تۆن زبڵ و پاشماوە پلاستیکییەکان لە هەڵەبجە کۆدەکرێتەوە، تا ئێستا کارگەیەکی ڕیسایکڵین لە شارەکەدا نییە؛ لە کاتێکدا نزیکەی %65ی پاشماوەکان ئۆرگانین و دەتوانرێت سودیان لێ وەربگیرێتەوە.
ڕێوڕەسمێکی شایستە بۆ یادی سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی قامشلۆ لە پارکی ئازادی شارەکە بەڕێوەچوو، کە هەزاران کەس ئامادە بوون. هەروەها مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەحمەد هیلالی نوێنەری حکومەتی سوریا ئامادەی مەڕاسیمەکە بوون.
هونەرمەندی کورد ئۆرهان ئۆنوک لە پێشانگایەکی هونەری لە ئەستەنبوڵ بە کارە ناواوەکانی و لێهاتوویی، سەردانکەران سەرسام دەکات. ئۆنوک دەڵێت لە ڕێگەی تابلۆکانییەوە خەریکە خەونەکانی خۆی لەبارەی نیشتمانەکەیەوە دەخاتە بەردەم جیهان.
دیار جەمال زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو
بەرهەمی ترش لە دەڤەری زێباری، تەنها سەرمایەیەکی کشتوکاڵی و بازرگانی و ئابووری نییە، بەڵکو بەشێکە لە ناسنامە و کولتوری ناوچەکە. بەڵام ئەمساڵ بەرهەمەکە کەمی کردووە و وەک ساڵانی ڕابردوو نییە.