دیار جەمال زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو
Select a language and narrator voice before playback.
دیار جەمال زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو
بەرهەمی ترش لە دەڤەری زێباری، تەنها سەرمایەیەکی کشتوکاڵی و بازرگانی و ئابووری نییە، بەڵکو بەشێکە لە ناسنامە و کولتوری ناوچەکە. بەڵام ئەمساڵ بەرهەمەکە کەمی کردووە و وەک ساڵانی ڕابردوو نییە.
هاووڵاتیەکی دانیشتووی ناحیەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی ژیانی لەمەترسیدایە بەهۆی زیادبوونی کێشی و چەندین نەخۆشی جۆراو جۆر ڕووی لێکردووە، پزیشکانیش پێیان وتووە، دەبێت دوای چارەسەری سەرەتایی دوو نەشتەرگەی گەورە بکات، بەڵام خراپی باری دارایی ڕێگر بووە.
هونەری دەنگ، سیاچەمانە و گۆرانیی هەورامی، وەک یەکێک لە ڕەسەنترین کەلەپوورە دەنگییەکانی کوردستان، ڕووبەڕووی مەترسیی پاشەکشە و بیرچوونەوە بووەتەوە. سەرەڕای دەوڵەمەندی و سەدان ساڵ مێژووی ئەم هونەرە، نەبوونی پشتیوانی و سازنەکردنی چالاکی لە هەورامان، هۆشداریی لای هونەرمەندان دروستکردووە؛
هەتا ئێستا 341 گوندی سەر سنووری پارێزگای دهۆک و زاخۆ بەهۆی پێکدادانەکانی پێشووی نێوان پەکەکە و تورکیا چۆڵکران. ئێستا گوندنشینەکان چاوەڕێی پرۆسەی ئاشتین تا بتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و خاکی خۆیان.
هێرشی درۆنی ئێران بۆ سەر ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ماڵی سەرۆکی دەزگای پاراستن کاردانەوەی لێ کەوتوەتەوە، باڵە سیاسییەکەی ئێران لە ڕێگەی عەباس عێراقچیەوە سەرسورمانی خۆی پیشاندا و ڕەتیان کردەوە کە ئێران هێرشەکەی ئەنجامدابێت.
لە یادی 100 ساڵەی دامەزراندی قامشلۆ، 15 هونەرمەند بەشداری لە وۆرک شۆپێکی هونەری کراوەدا دەکەن بۆ دەربڕینی خۆشەویستی خۆیان بۆ شارەکە لە ڕێگەی ڕەنگ و تابلۆکانەوە.
لە ناو دڵی عەینکاوەدا، فیستیڤاڵێک بۆ بەرهەمی ترێ بەڕێوەچوو کە تێیدا 52 جۆری جیاوازی ترێ نمایش کران. ئەم ڕاپۆرتە تیشک دەخاتە سەر ماندووبوونی جووتیارانی کریستیان، پاراستنی شوناسی مێژوویی ترێی عەینکاوە و بەکارهێنانی بەرهەمەکان بۆ کشمیش، سرکە و شەراب.
بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە گوندنشینان و هاووڵاتیانی شار، فیستڤاڵی دەشتی هەولێر بەڕێوەچوو، لە فیستڤاڵەکە ئەسپسوارەکان بە ئەسپەکانیان غاردەدا و ژنانیش خواردنی کوردیان پێشکەش بە ئامادەبوان دەکرد و هونەرمەندانیش بە گۆرانی وتن کەشی فیستڤاڵەکەیان گەرم کردووە.
هێرشە درۆنیەکەی سەر نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم هاوکاتی گوشارەکانی ئێران بۆ سەر بەغدا بۆ چەکداماڵینی حزبەکانی ڕۆژهەڵات. دیار جەمال زانیاری نوێ لە بارەی هێرشەکان و کاردانەوەکان دەخاتەڕوو
بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە میوزیسیانان و دەنگبێژانی لاوی شارەکانی هەڵەبجە، خانەقین، کۆیە، دەربەندیخان و کەلار؛ پێنج گرووپی کوڕان و کچانی گەنج گەشتێکیان بە گۆرانییەکانی ساڵانی 1920 بۆ 1940ی کوردیدا کرد
ڕژێمی ئێران فشاری بۆ حكومهتی عێراق هێناوه تاوهكو ڕێككهوتنی ئهمنی نێوانیان کە تایبهتە به چهكداماڵینی حزبهكانی ڕۆژههڵات جێبهجێ بكات. ڕژێمی ئێران فشاری بۆ حكومهتی عێراق هێناوه تاوهكو ڕێككهوتنی ئهمنی نێوانیان کە تایبهتە به چهكداماڵینی حزبهكانی ڕۆژههڵات جێبهجێ بكات.
ڕەوتی ئیسلامی سیاسی لە هەرێمی کوردستان لە پاشەکشی جەماوەریدایە، بەوپێیە نەیانتوانیوە خزمەت بە دۆزی کورد بکەن و بەخوێندنەوەی شیکەرەوانی سیاسی ناڕوونی لە بەرنامە و پرۆگرامەکانیان هۆکارن بۆ لەدەستدانی دەنگی جەماوەر.
کاکەیییەکان داوای دروستکردنی جەمخانە لە گوندی ‘هاوار’ دەکەن، کە وەک ناوەندێکە بۆ چالاکیە ئاینیەکانیان، لە گوندەکەدا مەزارگەی ڕابەرە ئاینەکەیانی تێدایە؛ لە ئێستادا بەهۆی نەبوونی جەمخانەوە، ناچارن چالاکییەکانیان لە هۆڵێکی پرسە لە شاری هەڵەبجەدا بەڕێوەببەن.
ئیبو ئەیمەن کرستیانێکی کلدانی خەڵکی زاخۆیە و نیوەی ژیانی خۆی بۆ کۆکردنەوەی کەلوپەلی دێرینی ئایینی و نەتەوە جیاوازەکانی ناوچەکە تەرخان کردووە.
دوای دوازدە ساڵ لە کارەساتی کۆمەڵکوژی گوندی کۆجۆ بە دەستی داعش، یەکێک لە ڕزگاربووانی دەستی داعش کە گەڕاوەتەوە بۆ گوندەکەیان چیرۆکی ڕفاندن و ئەشکەنجە و ئازارەکانی بۆ دەنگی ئەمەریکا دەگێرێتەوە.
دیار جەمال زانیاری نوێ لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی ئەمڕۆ بۆ سەر شاری هەلێر دەخاتە ڕوو ..
حکومەتی عێراق دەڵێت کۆتایی مانگی نۆ وەک دوا وادە بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دیاری کردووە، بەشێک لە پەرلەمانتاران و هاووڵاتیانیش داوا دەکەن ئەم بڕیارە هێزەکانی تورکیاش بگرێتەوە کە بەدرێژایی 30 کیلۆمەتر هاتوونەتە خاکی هەرێم
ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە قەیرانی بەنزین و سووتەمەنی شارەکانی هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە و خەڵکی گلەیی لە حکومەت دەکەن، حکومەتیش هۆکارەکەی بۆ شەڕ و ئاڵۆزییەکانی دەرەوەی هەرێم دەگێڕێتەوە.
دایکانی کورد لە کۆبانی بە چەندین خواردنی کوردەوای و کاری دەستی نەریتی بەشداری فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری دایکان لە دەڤەری کۆبانی دەکەن. دایکانی کورد لە کۆبانی بە چەندین خواردنی کوردەوای و کاری دەستی نەریتی بەشداری فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری دایکان لە دەڤەری کۆبانی دەکەن.