US Agency for Global Media

News and Information from Around the World

Clear all
31 Aug 2026, 18:21 GMT

سوپای ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، بە مەبەستی زیادکردنی بەرهەمهێنان و خێراکردنی گەیاندنی پێکهاتە سەرەکییەکانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و مووشەکی تاد و پەتریۆیت، ڕێککەوتنی نوێی لەگەڵ سێ کۆمپانیا واژۆ کردووە. بەپێی پنتاگۆن، ئەو ڕێککەوتنانە بۆ ماوەی حەوت ساڵن و بە تایبەتی پەیوەندییان بە پێکهاتەکانی سیستەمی تاد و مووشەکە بەرگرییەکانی پاتریۆت هەیە. ئەم هەنگاوە بەشێکە لە زنجیرە ڕێککەوتنێکی پەنتاگۆن لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرگری، بۆ چارەسەرکردنی کەمبوونەوەی هەندێک چەکی پێشکەوتوو و زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی ناوخۆی ئەمەریکا. مایکڵ پی. دافی، جێگری وەزیری جەنگ بۆ کڕین و بەردەوامی، لە بەیاننامەیەکدا وتی، جەبەرال داینامیکز و لاکهێد ماتیم وەڵامی پێویستییەکانی حکومەتەکەیان داوەتەوە. وتیشی حکومەت کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی بەربەستە بیرۆکراسییەکان، کورتکردنەوەی ماوەی بەرهەمهێنان و زیادکردنی خێرای توانای پیشەسازیی ناوخۆی ئەمەریکا. بەپێی کۆمپانیای لاکهێد مارتین، سیستەمی تاد بۆ بەرگری لە مووشەکە بالیستیکییە کورت خایەن، مامناوەندەکان دیزاین کراوە و دەتوانێت لە قۆناغەکانی کۆتایی گەشتی مووشەکدا ئامانجەکە بپێکێت. لە بەرامبەردا، سیستەمی پاتریۆت جگە لە مووشەکە بالیستیکییەکان، دەتوانێت بۆ بەرگری لە مووشەکی کروز و فڕۆکەی دوژمنیش بەکاربهێنرێت. کۆمپانیای جەنەراڵ داینامکیش لە بەیاننامەیەکدا وتی، ئەم ڕێککەوتنە بەشێکە لە هەوڵەکانی وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا بۆ زیادکردنی خێرای توانای بەرهەمهێنانی سیستەمە گرنگەکانی بەرگری یەکگرتووی ئاسمانی و مووشەکی. ئەم ڕێککەوتنانە لە کاتێکدا دەکرێن کە پنتاگۆن هەوڵ دەدات کۆگاکانی چەک و مووشەکە پێشکەوتووەکانی بەهێز بکاتەوە و توانای پیشەسازیی بەرگریی ئەمەریکا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆی و هاوپەیمانەکانی زیاد بکات.

Download metadata bundle
31 Aug 2026, 17:12 GMT

وەزارەتی بەرگری ئیمارات ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانی وڵاتەکەیان ڕێگری لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کردووە کە لە ئێرانەوە ئاڕاستەی وڵاتەکە کرابوو، بەڵام وردەکاری زیاتری سەبارەت بە هێرشەکە نەخستەڕوو. وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە کە "هێزە چەکدارەکان ئامادەکاری تەواویان هەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەک، سیستەمی بەرگری ئاسمانیش 24 کاتژمێر چالاکە بۆ چاودێریکردنی ئاسمانی وڵاتەکە و بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک. دواتر وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێرانی بە دوایین هێرشی "شەڕانگێزی" وەسف کرد و ڕایگەیاند کە "ئیمارات مافی تەواو و ڕەوای خۆیەتی وەڵامی ئەو هێرشانە بداتەوە" و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی ئەم هێرشانە دەکات. وەزارەتەکە به توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و ڕایگەیاند، پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەیانە، هەروەها هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی وڵات و دانیشتووانی وڵاتەکەی.

Download metadata bundle
31 Aug 2026, 17:02 GMT

جی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، دەڵێت ئەو ڤیدیۆیەی سەرۆک دوناڵد ترامپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە کە هێرشێک بۆ سەر دوورگەی خارگ نیشان دەدات، ڕاگەیاندنی هەنگاوێکی سەربازی نییە، بەڵکو پەیامێکە بۆ ئێران. ڤانس لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان لە فڕۆکەخانە، پێش گەشتێکی بۆ میشیگن، گوتی سەرۆک ترامپ حەز دەکات جاروبار شێوازی پەیامەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بگۆڕێت، بەڵام بەپێی وتەی ئەو، ترامپ "ڕاگەیاندنی دەربارەی هەنگاوە سەربازییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناکات." جێگری سەرۆکی ئەمەریکا گوتی پێی وایە مەبەستی ترامپ لە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە ناردنی پەیامێکە بۆ تاران، بە تایبەتی لە پەیوەندی بە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتیوانیی بازرگانی. ڤانس گوتی: "ئێمە دەزانین کە ئەوان بەردەوامن لە تەقەکردن لە کەشتییە بازرگانییەکان. ئێمەش هێشتا ئامراز و هەڵبژاردەی زۆرمان لەبەردەستدایە بۆ ڕێگریکردن لەوان، یان لانیکەم کەمکردنەوەی ئەم کارانەیان." ڤانس هەروەها گوتی پەیامی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ئێران ئەوەیە کە هێرشکردنە سەر کەشتیوانیی بازرگانی دەبێت بوەستێت و ئەگەر بەردەوام بێت، دەرئەنجامی لێ دەکەوێتەوە. ترامپ پێشتر ڤیدیۆیەکی دروستکراو بە زیرەکی دەستکردی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکردەوە کە وێنەی هێرشێک بۆ سەر دوورگەی خارگ نیشان دەدات. خارگ یەکێکە لە گرنگترین ناوەندەکانی هەناردەکردنی نەوتی ئێران. بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیە پرسیاری لەبارەی مەبەستی پەیامەکە و ئەگەری هەنگاوی زیاتر لەلایەن واشنتنەوە دروست کردووە.

Download metadata bundle
31 Aug 2026, 13:53 GMT

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بانگەشەکانی سپای پاسدارانی ئێرانی بە درۆ دەخاتەوە کە رایگەیاندبوو نەوتهەڵگرێکی گەورەی بە دوو مینی دەریایی لە تەنگەی هورمزدا تەقاندووەتەوە. سێنتکۆم لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند بە پێچەوانەی ئەو بانگەشەیەی سوپای پاسداران، هیچ کەشتییەک لە تەنگەی هورمز بەر مینێک نەکەوتووە. سێنتکۆم دەشڵێت ئەم بانگەشانەی ئێران بەشێکە لە هەوڵەکانی سوپای پاسداران بۆ دروستکردنی ترس و تۆقاندن لەنێو ئەو کەشتییە بازرگانیانەی کە لە ناوچەکەدا کاردەکەن ئەمەش بە بڵاوکردنەوەی زانیاریی درۆ.

Download metadata bundle
31 Aug 2026, 13:27 GMT

دوناڵد ترامپ لە کاردانەوە بە هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هێزە ئەمەریکاییەکان کە لە ئوردن جێگیرن، وتی ئەمەریکا وەڵام دەداتەوە و گورزێکی توند لە کۆماری ئیسلامی دەدات.دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند ''زۆر بە توندی لە ئێران دەدەنەوە.'' پەیامنێری باڵای فۆکس نیوز، تێری یۆنگست بڵاویکردووەتەوە ترامپ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاندووە "ئێمە بە توندی لێیان دەدەین." سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم کردەوەی کۆماری ئیسلامی بێ وەڵام نابێت. ڕۆژی دووشەممە لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ فۆکس نیوز سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بە هێرشەکەی ئێران لە ڕۆژی یەکشەممە کرد و گوتی ''هەموو موشەکە ئێرانییەکانمان تێک شکاند جگە لە دانەیەکیان کە زانیمان بە شوێنێکی گرنگ ناکەوێت.'' هەروەها گوتی کە ''ئێرانییەکان دەیانەوێت گفتوگۆ بکەن، بەڵام متمانەیان پێ ناکەین و هێشتا بڕیارم نەداوە کە لەگەڵیان کۆبوونەوە بکەین.''

Download metadata bundle
31 Aug 2026, 12:30 GMT

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروثدا ڕایگەیاند ''ئێران بە فەرمی نەتەوەیەکی لەبەریەک هەڵوەشاوە و شکستخواردووە.'' ترامپ نووسیویەتی کە ئێران هێزە دەریایی و ئاسمانییەکانی نەماوە و دراوەکەی لەناو چووە کە تەنانەت ناتوانن موچەی پۆلیسەکانیان بدەن و ڕێژەی هەڵاوسان لەم وڵاتەدا 300%یە. هەروەها سەرکردەکانیان ناتوانن چیتر ڕێبەرایەتیی وڵاتەکەیان بکەن. لەسەر توندوتیژییەکانی ئێران بەرانبەر بە هاووڵاتییانی ترامپ نووسیویەتی کە ئێران ''زیاتر لە سەد هەزار هاووڵاتیی خۆی کوشتووە و دەبێت بێزار بن لەو تاوانە بەردەوامانەی کە ئەنجامی دەدەن.'' شایەنی باسە ئەم قسانەی سەرۆکی ئەمەریکا دوای ئاڵۆزییەکانی ڕۆژی یەکشەممە دێت کە هێزە ئەمەریکاییەکان چەند بنکەیەکی موشەکهاوێژی ئێرانیان بە ئامانج گرت و لە بەرانبەردا ئێران بە موشەک پەلاماری وڵاتی ئەردەنی دا.

Download metadata bundle