هێرشی درۆنی ئێران بۆ سەر ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ماڵی سەرۆکی دەزگای پاراستن کاردانەوەی لێ کەوتوەتەوە، باڵە سیاسییەکەی ئێران لە ڕێگەی عەباس عێراقچیەوە سەرسورمانی خۆی پیشاندا و ڕەتیان کردەوە کە ئێران هێرشەکەی ئەنجامدابێت.
Select a language and narrator voice before playback.
Select a language for this clip.
هێرشی درۆنی ئێران بۆ سەر ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ماڵی سەرۆکی دەزگای پاراستن کاردانەوەی لێ کەوتوەتەوە، باڵە سیاسییەکەی ئێران لە ڕێگەی عەباس عێراقچیەوە سەرسورمانی خۆی پیشاندا و ڕەتیان کردەوە کە ئێران هێرشەکەی ئەنجامدابێت.
لە یادی 100 ساڵەی دامەزراندی قامشلۆ، 15 هونەرمەند بەشداری لە وۆرک شۆپێکی هونەری کراوەدا دەکەن بۆ دەربڕینی خۆشەویستی خۆیان بۆ شارەکە لە ڕێگەی ڕەنگ و تابلۆکانەوە.
لە ناو دڵی عەینکاوەدا، فیستیڤاڵێک بۆ بەرهەمی ترێ بەڕێوەچوو کە تێیدا 52 جۆری جیاوازی ترێ نمایش کران. ئەم ڕاپۆرتە تیشک دەخاتە سەر ماندووبوونی جووتیارانی کریستیان، پاراستنی شوناسی مێژوویی ترێی عەینکاوە و بەکارهێنانی بەرهەمەکان بۆ کشمیش، سرکە و شەراب.
بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە گوندنشینان و هاووڵاتیانی شار، فیستڤاڵی دەشتی هەولێر بەڕێوەچوو، لە فیستڤاڵەکە ئەسپسوارەکان بە ئەسپەکانیان غاردەدا و ژنانیش خواردنی کوردیان پێشکەش بە ئامادەبوان دەکرد و هونەرمەندانیش بە گۆرانی وتن کەشی فیستڤاڵەکەیان گەرم کردووە.
هێرشە درۆنیەکەی سەر نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم هاوکاتی گوشارەکانی ئێران بۆ سەر بەغدا بۆ چەکداماڵینی حزبەکانی ڕۆژهەڵات. دیار جەمال زانیاری نوێ لە بارەی هێرشەکان و کاردانەوەکان دەخاتەڕوو
بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە میوزیسیانان و دەنگبێژانی لاوی شارەکانی هەڵەبجە، خانەقین، کۆیە، دەربەندیخان و کەلار؛ پێنج گرووپی کوڕان و کچانی گەنج گەشتێکیان بە گۆرانییەکانی ساڵانی 1920 بۆ 1940ی کوردیدا کرد
ڕژێمی ئێران فشاری بۆ حكومهتی عێراق هێناوه تاوهكو ڕێككهوتنی ئهمنی نێوانیان کە تایبهتە به چهكداماڵینی حزبهكانی ڕۆژههڵات جێبهجێ بكات. ڕژێمی ئێران فشاری بۆ حكومهتی عێراق هێناوه تاوهكو ڕێككهوتنی ئهمنی نێوانیان کە تایبهتە به چهكداماڵینی حزبهكانی ڕۆژههڵات جێبهجێ بكات.
ڕەوتی ئیسلامی سیاسی لە هەرێمی کوردستان لە پاشەکشی جەماوەریدایە، بەوپێیە نەیانتوانیوە خزمەت بە دۆزی کورد بکەن و بەخوێندنەوەی شیکەرەوانی سیاسی ناڕوونی لە بەرنامە و پرۆگرامەکانیان هۆکارن بۆ لەدەستدانی دەنگی جەماوەر.
کاکەیییەکان داوای دروستکردنی جەمخانە لە گوندی ‘هاوار’ دەکەن، کە وەک ناوەندێکە بۆ چالاکیە ئاینیەکانیان، لە گوندەکەدا مەزارگەی ڕابەرە ئاینەکەیانی تێدایە؛ لە ئێستادا بەهۆی نەبوونی جەمخانەوە، ناچارن چالاکییەکانیان لە هۆڵێکی پرسە لە شاری هەڵەبجەدا بەڕێوەببەن.
ئیبو ئەیمەن کرستیانێکی کلدانی خەڵکی زاخۆیە و نیوەی ژیانی خۆی بۆ کۆکردنەوەی کەلوپەلی دێرینی ئایینی و نەتەوە جیاوازەکانی ناوچەکە تەرخان کردووە.
دیار جەمال زانیاری نوێ لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی ئەمڕۆ بۆ سەر شاری هەلێر دەخاتە ڕوو ..
حکومەتی عێراق دەڵێت کۆتایی مانگی نۆ وەک دوا وادە بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دیاری کردووە، بەشێک لە پەرلەمانتاران و هاووڵاتیانیش داوا دەکەن ئەم بڕیارە هێزەکانی تورکیاش بگرێتەوە کە بەدرێژایی 30 کیلۆمەتر هاتوونەتە خاکی هەرێم
ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە قەیرانی بەنزین و سووتەمەنی شارەکانی هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە و خەڵکی گلەیی لە حکومەت دەکەن، حکومەتیش هۆکارەکەی بۆ شەڕ و ئاڵۆزییەکانی دەرەوەی هەرێم دەگێڕێتەوە.
دایکانی کورد لە کۆبانی بە چەندین خواردنی کوردەوای و کاری دەستی نەریتی بەشداری فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری دایکان لە دەڤەری کۆبانی دەکەن. دایکانی کورد لە کۆبانی بە چەندین خواردنی کوردەوای و کاری دەستی نەریتی بەشداری فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری دایکان لە دەڤەری کۆبانی دەکەن.
ڕۆژی پێنجشەممە یەکەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری لە کۆبانی بە ئاهەنگ و هەڵپەڕکێی نەریتی ناوچەکە کرایەوە.
سنور کەریم زانیاری لەسەر کشانەوەی ئەم هێزانە دەخاتەڕوو
حهشدی شهعبی له شاری كهركوک چهندین وێنه و پۆستهری عهلی خامنهیی و بەشێک له سهركردهکانی گرووپه هاوپهیمانهكانی ئێرانی ههڵواسیوه، ئهو ههنگاوه نارهزایهتی خهڵكی شارهكهی بهدوای خۆیدا هێناوە، چونكه چهندین وێنهی خامنهیی له نێو گهڕهكه كوردییهكان دانراون
بەرهەمهێنانی هەنگوین لە چیاکانی کوردستان و دەیان کیلۆمەتر دوور لە شوێنی نیشتەجێ بوون وێڕای ئەوەی ئەرکێکی قورسە و ماندووبوونی زۆری دەوێت، بەڵام ئەمە وایکردووە کوردستان ببێتە ڕیزبەندی یەکێک لەو وڵاتانەی کە خاوەنی باشترین کوالێتی هەنگوین بێت لە ناوچەکەدا
هێرشەکان بۆ سەر خەڵکی ئاوارەی سەرێکانی، ناڕەزایی بەرفراوانی خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی کوردانی ڕۆژاڤای لێکەوتەوە، لەوانەش ئەنجومەنی سوریای دیموکرات و ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا (ENKS).
پاراستنی ناوەند و شوێنە گرنگەکانی ئێزدییەکان لە ڕۆژاڤا لە ساڵانی ڕابردوودا بووەتە پێویستییەک بۆ زۆربەی ئەندامانی کۆمەڵگەی ئێزدی. ئەوان دەیانەوێت مافەکانیان لە سوریا لە دەستووری ئەو وڵاتەدا پارێزراو بێت