سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەنوسان لە هەرێمی کوردستان، تەواوی ڕەنگ و دەنگە جیاوازەکانی لە هەولێر کۆکردەوە، تا چارەسەر بۆ میدیای کوردی و میدیاکاران بدۆزنەوە لەوەی لەکاتی ململانێ نێو خۆییەکان، پیشەیانە کاربکەن و بێلایەن بن،
Select a language and narrator voice before playback.
Select a language for this clip.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەنوسان لە هەرێمی کوردستان، تەواوی ڕەنگ و دەنگە جیاوازەکانی لە هەولێر کۆکردەوە، تا چارەسەر بۆ میدیای کوردی و میدیاکاران بدۆزنەوە لەوەی لەکاتی ململانێ نێو خۆییەکان، پیشەیانە کاربکەن و بێلایەن بن،
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، چوار هێرشی درۆنی کرانە سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسێکی حزبی دیموکراتی کوردستانیش دەڵێت، دوو هێرش بۆسەر بنکە و بارەگاکانی ئەوان بووە لە ناوچەی بالیسان. سنور کەریم زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو.
هاوینەهەواری گەلی شێرانە لە دهۆک سەرنجی گەشتیارانی لە سەرانسەری عێراق بۆ خۆی ڕاکێشاوە و گەشتیاران لەناوچە جیاجیاکانەوە بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش سەردانی دەکەن.
دوابەدوای بڕیارەکەی حکومەتی عێراق سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردنی چەک بۆ دەستی حکومەت، پرسی هێزە چەکدارەکانی شنگال هاتە ئاراوە. بەشێک لە بەرپرسان و کەسایەتییەکانی شنگال پێیان وایە ئەو گرووپە چەکدارانە دەبێ بەشێک بن لە هێزە فەرمییەکانی عێراق.
بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، نەشتەرگەریی چاندنەوەی لووت بۆ گەنجێک ئەنجام دەدرێت کە بەهۆی تەزووی کارەباوە بەشێکی زۆری لووتی لەدەستداوە. لووتەکە لە بەشی سەرەوەی ناوچەوانیدا چێنراوە و بڕیارە پاش تەواوبوونی ڕێکارەکانی ئامادەبوونی لووتەکە، بگوازرێتەوە بۆ شوێنی خۆی
لە ڕۆژی جیهانی لاواندا، بێکاری و نەبوونی هەلی کار گەنجانی هەرێمی کوردستانی نیگەران کردووە؛ توێژەران ئامارەکانی بێکاری بە زەنگێکی مەترسیدار ناودەبەن و ئابووریناسانیش پێیانوایە بازاڕی کار توانای وەرگرتنی ئەم هەموو خاوەن بڕوانامەیەی نییە کە دەبنە خاوەن بروانامە،
هەراسانکردنی ئاژەڵدارانی سەر سنورەکان بەهۆی هێرش و پەلاماری سوپای پاسدارانەوە، ئاژەڵدارانی سەرسنورەکان دەڵێن، سوپای پاسداران هەندێ جار تەقەی هەڕەمەکی بەسەر گوند نشینانی ئەو ناوچانەدا دەکەن و لە ماوەکانی ڕابردووش لە ناوچەی هەڵشۆ بەهۆی تەقەوە بەشێک لە ئاژەڵەکانی ماڵێکیان کوشتبوو
دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە 410 خێزانی کوردی ئاوارە گەیشتنەوە سەرێکانی، لەلایەن چەند کەس و گروپێکەوەا هێرشیان کرایە سەر و توندوتیژییان لەبەرامبەر کرا. ئەم هێرشانە خۆپیشاندانێکی جەماوەری لە شاری کۆبانی بەدوای خۆیدا هێنا و داوای پاراستنی کورد کرا.
هێرشی ئێران بۆ سەر حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات هاوکاتی سەردانی چەند بەرپرسێکی باڵای ئێران بۆ عێراق، سنور کەریم لە سلێمانی نوێترین زانیارییەکان لەسەر ئەم پرسە دەخاتەڕوو.
لەم ڕاپۆرتەدا دەگەڕێینەوە بۆ ڕۆژەکانی مانگی هەشتی 2014 کاتێک داعش هێرشی کردە سەر شنگال و ئەمەریکا دەستیکرد بە دابینکردنی هاوکارییە مرۆییەکان و هێرشە ئاسمانیی دژ بە داعش
لە گوندی هاواری کاکەیی نشین، ماڵێکی بچووکی کۆن لەلایەن هونەرمەندێکەوە کراوەتە کە تاکە گەلەریی ناوچەکەیە بۆ پاراستنی مێژووی کاکەیییەکان، کە تێیدا خەڵکی گوندەکە کەرەستە دەستی و دێرینەکانی خۆیان کۆکردووەتەوە تا مێژووی ڕەسەنیان بۆ ڕێبواران بگێڕنەوە.
پسپۆڕانی تەندروستی دەروونی ڕایدەگەیەنن کاریگەرییە دەروونیەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە تەنها ڕزگاربووانی نەوەی یەکەمی نەگرتووەتەوە، بەڵکو وەک زەبرێکی دەروونی ڕەنگی داوەتەوە لەسەر نەوەی دووەمیش.
سەرباری ناو و ناوبانگی هەنجیری تەق تەق لە سنوری پارێزگای هەولێر و کەوتووەتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانەوە، کەچی ئەمساڵ نەخۆشی بەرهەمی دارهەنجیرەکان زیانێکی زۆری بە جوتیاران گەیاندووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، یەکەم کاروانی کۆچبەرانی سەرێکانی کە لە 410 خێزان پێکهاتوون، لە کەمپی وەشۆکانیەوە دەستیان بە گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و و حاڵ و گوندەکانیان کرد
سەردەمانێک بۆ دابینکردنی ئاو بۆ ڕێبواران بە درێژایی ڕێگاکان گۆزە و دیزەی دانرابوو کە بە دەست دروستکراوە و سروشتی دەردەکەون. ئەم نەریتە گەڕاوەتەوە و گوندنشینانی باشووری کۆبانی جارێکی دیکە بەکاریان دەهێنن.
بزانە هەرێم سەبارەت بەم گرێبەستە چی دەڵێت ؟دیار جەمال زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لێدوانی جیاواز لەسەر ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لەلایەن ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو كرایهوه.
پرسی کۆچی ناوخۆیی و هاتنی ژمارەیەکی زۆر لە عەرەب و نیشتەجێبوونیان لە هەرێم نیگەرانی لەلای هاووڵاتیان دروستکردووە و زانکۆی سلێمانی لەو بارەیەوە ڕاپرسەکیان ئەنجامداوە و ئەنجامەکەی بە مەترسیدار ناودەبەن و دەڵێن دەبێتە گۆڕینی دیموگرافیای هەرێم لە داهاتوودا گەر بە یاسا ئەم پرسە ڕێکنەخرێت.
یەکەمین فێستیڤاڵی هاوینە کە ماوەی 5 ڕۆژ دەخایەنێت، لە شاری قامشلۆ بەردەوامە و 300 کۆمپانیا بەشداریان تێدا کردووە، هەروەها ژمارەیەک هونەرمەند بەشدارن لە فێستیڤاڵەکە، لەوانە دیلۆ دۆکسان.
خوێندکاران و چالاکوانانی خۆجێیی شاری کۆبانی بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە بارەی پاراستن و مانەوەی ناوی ئەو شارە چالاکییەکانیان چڕتر کردووەتەوە. کورد دەیەوێت شارەکە ناوی مێژوویی خۆی هەبێت نەک ناوی عەین ئەلعەرەب کە دەسەڵاتدارانی سوریا بەسەر شارەکەیاندا سەپاندووە.