ئەمڕۆ دووشەممە، یەکەم کاروانی کۆچبەرانی سەرێکانی کە لە 410 خێزان پێکهاتوون، لە کەمپی وەشۆکانیەوە دەستیان بە گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و و حاڵ و گوندەکانیان کرد
Select a language and narrator voice before playback.
ئەمڕۆ دووشەممە، یەکەم کاروانی کۆچبەرانی سەرێکانی کە لە 410 خێزان پێکهاتوون، لە کەمپی وەشۆکانیەوە دەستیان بە گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و و حاڵ و گوندەکانیان کرد
سەردەمانێک بۆ دابینکردنی ئاو بۆ ڕێبواران بە درێژایی ڕێگاکان گۆزە و دیزەی دانرابوو کە بە دەست دروستکراوە و سروشتی دەردەکەون. ئەم نەریتە گەڕاوەتەوە و گوندنشینانی باشووری کۆبانی جارێکی دیکە بەکاریان دەهێنن.
بزانە هەرێم سەبارەت بەم گرێبەستە چی دەڵێت ؟دیار جەمال زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لێدوانی جیاواز لەسەر ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لەلایەن ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو كرایهوه.
پرسی کۆچی ناوخۆیی و هاتنی ژمارەیەکی زۆر لە عەرەب و نیشتەجێبوونیان لە هەرێم نیگەرانی لەلای هاووڵاتیان دروستکردووە و زانکۆی سلێمانی لەو بارەیەوە ڕاپرسەکیان ئەنجامداوە و ئەنجامەکەی بە مەترسیدار ناودەبەن و دەڵێن دەبێتە گۆڕینی دیموگرافیای هەرێم لە داهاتوودا گەر بە یاسا ئەم پرسە ڕێکنەخرێت.
یەکەمین فێستیڤاڵی هاوینە کە ماوەی 5 ڕۆژ دەخایەنێت، لە شاری قامشلۆ بەردەوامە و 300 کۆمپانیا بەشداریان تێدا کردووە، هەروەها ژمارەیەک هونەرمەند بەشدارن لە فێستیڤاڵەکە، لەوانە دیلۆ دۆکسان.
خوێندکاران و چالاکوانانی خۆجێیی شاری کۆبانی بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە بارەی پاراستن و مانەوەی ناوی ئەو شارە چالاکییەکانیان چڕتر کردووەتەوە. کورد دەیەوێت شارەکە ناوی مێژوویی خۆی هەبێت نەک ناوی عەین ئەلعەرەب کە دەسەڵاتدارانی سوریا بەسەر شارەکەیاندا سەپاندووە.
دەستوری یاسای چوارچێوە بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا ڕۆژی هەینی دەخرێتە بەردەم لیژنەی داد و دواتر ڕۆژی یەکشەممە دەخرێتە بەردەم پەرلەمانی تورکیا. شارەزایان دەستوور و هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان هەڵدەسەنگێنن.
به تۆمهتی تێوهگلانیان له پرسی گهندهڵی له ماوهی ههفتهیهكدا چوار ئهفسهری دهزگا ئهمنییهكان و بهرپرسی هاتوچۆی كهركوک، لهگهڵ چهند فهرمانبهر و بهرسی دیكه له نێو دامهزراوهكانی حكومهت دهستگیركراون.
بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان سەدان دۆنم زەوی سوتاون و وێرانکاری ژینگەیی بە دوای خۆیدا هێناوە، لە کاتێکدا بەشێکی زۆر لەو ئەو ناوچانە دوورن لە شوێنی نیشتەجێبوون و کامپی حزبەکان، پارێزەرانی ژینگە لەوبارەیەوە هۆشداری دەدەن و دەڵێن لە داهاتوودا کاریگەری نەرێنی لەسەر هەرێم دروست دەکات
بەهۆی نەبوونی سەنتەرێکی تایبەت بە منداڵانی هەڵگری کۆنیشانەی داون لە هەڵەبجە، دایک و باوکی منداڵەکان بەناچاری منداڵەکانیان لە قوتابخانە دەرکردووە. لە بەرامبەر ئەم بۆشاییەدا، مامۆستایەکی هەڵەبجە کە خۆی منداڵێکی کۆنیشانەی داونی هەیە، لە ماڵەکەی خۆیدا خولێکی هاوینەی کردووەتەوە
دژی به ئهندام بوونی پارێزگای كهركوک له یهكێتی شارهوانییهكانی جیهانی تورک، بەشێک لە نووسەران و ڕۆشنبیرانی کەرکوک گربوونەوەیەکیان ئەنجامدا، لە بەیاننامەیەکدا چهند داوایهكیان ئاڕاستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کرد
هەفتەبازاڕی کشتوکاڵیی هەڵەبجە، وەک دەستپێشخەرییەکی پێویست، دەرگاکانی واڵا کرد تا ببێتە بازارێک بۆ پشتیوانیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و ڕاستەوخۆ دەستی ماندووی جوتیاران بە کڕیاران ببەستێتەوە؛ لێرە نزیکەی سەد جوتیار و خانمی پیشەوەر هەموو هەینیەکی هەفتە بەرهەمەکانی خۆیان دەفرۆشن.
دایکی شەرەڤانی کورد چیچەک کۆبانی کە لە ساڵی 2019 لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە بە دیل گیرا و گواسترایەوە بۆ تورکیا و لەلایەن دادگای تورکیاوە سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا، داوای ئازادکردنی کچەکەی دەکات.
دوای تێپەڕبوونی 12 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان لە شەنگال، لە ئەڵمانیا یادێک بۆ قوربانیانی ئەم کارەساتە بەڕێوەچوو، کە ژمارەیەک کەسایەتی دیار و پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە ئامادە بوون.
فێستیڤاڵی مونزور کە ئامانجی پاراستنی سروشت و ئاو و خاک و پێشخستنی زمان و کولتوری ناوچەی دێرسیمە، لە شاری دێرسیم بەڕێوەچوو.
دوای نزیکەی 12 ساڵ لە هێرشی داعش بۆ سەر کۆمەڵگەی ئێزدییەکان لە لە شەنگال، هەزاران ئێزدی هێشتا چاوەڕێی گەڕانەوەی ئازیزەکانیان دەکەن. هێرشەکەی ساڵی 2014 بووە هۆی کوشتنی بەکۆمەڵ و ڕفاندن و کۆیلایەتی سێکسی و ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەس.