دامودەزگا و ناوەندە فەرهەنگییە کوردییەکان، لەوانە کۆمەڵەی ماڵی کورد، بەشدارییان لە فێستیڤاڵی جیهانی کەنەدا کرد. کوردەکان بە مۆسیقا و سەما و خواردن و هونەری نەریتی فێستیڤاڵەکەیان ڕازاندەوە.
Select a language and narrator voice before playback.
دامودەزگا و ناوەندە فەرهەنگییە کوردییەکان، لەوانە کۆمەڵەی ماڵی کورد، بەشدارییان لە فێستیڤاڵی جیهانی کەنەدا کرد. کوردەکان بە مۆسیقا و سەما و خواردن و هونەری نەریتی فێستیڤاڵەکەیان ڕازاندەوە.
گرووپێکی هەڵپەڕکێی گەنجان لە قامشلۆ هەوڵی پاراستنی جلوبەرگ و نەریتی فۆلکلۆری کوردی دەدەن.
بەرنامەکانی دەنگی ئەمەریکا ڕۆژانە لە کاتژمێر 2ی دوا نیوەڕۆ بە کاتی واشنتن و کاتژمێر 9شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات
ماوەی چەند ڕۆژێکە شارۆچکەی خانەقین لە سنوری ئیدارەی پارێزگای دیالە، پشێوی و ئاڵۆزی بەخۆیەوە بینوە، کاتێک هاووڵاتیان و لایەنە سیاسیەکان ویستیان خۆپیشاندانێکی هێمنانە بکەن لە دژی تەعریبی کورد لە ناوچەکە و هێنانی بەلێشاوی عەرەب هێزە عێراقیەکان ڕێگەیان بە خۆپیشاندانەکە نەدا و دوو کەسیان دەستگیرکرد
ئاستەنگەکانی پێش تەواوکردنی کابینەکەی زەیدی هەڵگیراون، ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند دۆخەکە گۆڕاوە و لایەنە سیاسییەکان کاندیدی خۆیان ڕادەستی سەرۆکوەزیران کردووە.
دادگای تاوانەکانی عێراق سزای 15 ساڵ زیندانی سەپاند بەسەر دوو ئەندامی گرووپە چەکدارەکاندا بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر ناوەندە دیپلۆماسییەکان و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد.
لە گوندی شاران لە کۆبانی خەڵات بەخشرایە ئەو گەنجانەی کە لە تۆپی پێدا سەرکەوتوو بوون، کۆمەڵێک پڕۆژەی گەشەپێدانی گەنجان لە شارەکە دەستی پێکرد بە مەبەستی دوورخستنەوەی گەشەپێدانی گەنجانی ناوچەکە.
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانێکدا کە ئایا چەکی ئەتۆمی دژی ئێران بەکار دێنێت گوتی، ئێران جەنگی دۆڕاندووە و پێویستی بە چەکی ئەتۆم نییە.
بەرنامەکانی دەنگی ئەمەریکا ڕۆژانە لە کاتژمێر 2ی دوا نیوەڕۆ بە کاتی واشنتن و کاتژمێر 9شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات
سیناتۆرە ئەمەریکاییەکان داوا دەکەن کورد لە ئێران پڕچەک بکرێت لە دژی کۆماری ئیسلامی. پرسێک کە ئەگەر لە ئاستی سەرنجێکی سیاسی تێپەڕێت، دەکرێت لێکەوتەی گرنگی بۆ کوردانی ڕۆژهەڵات و هەموو ناوچەکەش هەبێت. بەڵام ئایا سیناریۆیەکی لەم شێوەیە ئەگەری هەیە بێتە ئاراوە؟
ئاڵوگۆڕی هێرشەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران جارێکی دیکە تەنگەی هورمزی خستە ناوەندی ململانێی سەربازییەکانی دوو وڵاتەوە. واشنتن جەخت لەسەر کراوەمانەوەی تەنگەکە دەکاتەوە و هۆشداری دەدات هەر هەوڵێکی ئێران بۆ مین ڕێژکردنی گەرووکە بە هێرشی سەربازی وەڵام دەدرێتەوە
لە کاتێکدا گفتوگۆکان لە واشنتن بەردەوامن لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئێراندا، هەندێک لە ئەندامانی کۆنگرێس داوای پشتیوانی زیاتر بۆ ئۆپۆزسیۆنی ئێران، بەتایبەتی کورد، دەکەن. ئەم هەڵوێست و پێشنیارانە تا چەند دەتوانن کاریگەریان هەبێت لەسەر سیاسەت و ستراتیژی ئەمەریکا؟
سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ڕۆژی دووشەممە گوتی" ئێرانییەکان دەیانەوێت گفتوگۆ بکەن، بەڵام متمانەیان پێ ناکەین" هیوا سەلام زانیاری ورد دەخاتەڕوو.
ساڵێکی دیکەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان لە دەستپێکدایە و بەڵێنەکانی جێگیرکردنی شێوەزاری هەورامی لە پڕۆگرامەکانی خوێندندا جێبەجێ نەکراون. لەم ڕاپۆرتەی فەرحان هەورامانی دا زیاتر دەبینن.
بەهۆی دەستکاریکردنی گولەتۆپێکەوە، کە پاشماوەی شەڕی عێراق – ئێرانە، تەقینەوەیەک لە گەڕەکێکی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان لە هەڵەبجە ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو گەنج گیانیان لەدەستدا. لەم ڕاپۆرتەی فەرحان هەورامانی دا زیاتر دەبینن.
حوزنییە عوسمان لە ماڵەکەی خۆیدا مۆزەخانەیەکی بچووکی لە شارۆچکەی چل ئاغا لە ڕۆکاڤا دروستکردووە کە هونەری فۆلکلۆری کوردی و کەلوپەلی کۆن و جلوبەرگی کوردی تێدا پاراستووە.
لە یەکێک لە هەستیارترین ساتەوەختەکانی ڕۆژئاوا و سوریا، ئیلهام ئەحمەد لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا وەڵامی کۆمەڵێک پرسیار دەداتەوە سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییە و ئایندەی کورد و هاوکێشە نوێیەکانی سوریا.
مەهدی زانا، سیاسەتمەداری کورد و سەرۆکی پێشووی شارەوانی ئامەد لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. زانا هاوسەری لەیلا زانا لە ساڵی 1977 وەک سەرۆکی شارەوانی ئامەد هەڵبژێردرا، بەڵام لە کاتی خزمەتکردنی دەستبەسەر کرا و سزای 11 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.
کۆڵانە کۆنەکانی ئاکرێ کە چەندین سەدە شوێنی ژیانی خەڵکی شارەکە بوون، لەم ڕۆژانەدا ڕووخسارێکی نوێیان بە بەردا کراوە. هەنگاوی ژمارەیەک هونەرمەند و خۆبەخش بۆ نەخشاندن و پاراستنی خانوو و کۆڵانە مێژووییەکان، بەشە کۆنەکانی شارەکەی کردووە بە یەکێک لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی ئاکرێ.
هێرشە بەردەوامەکانی ئێران و گروپە عێراقییەکانی نزیک لە تاران بۆ سەر هەرێمی کوردستان نەک هەر زیانی گیانی و زیانی دارایی لێکەوتووەتەوە، بەڵکو کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک هەبووە. هاووڵاتیان داوا دەکەن حکومەتی عێراق هەڵوێست و هەنگاوی جددیتر لە دژی ئەو هێرشانە بگرێتەبەر.