مەزلوم عەبدی بە فەرمی دەبێتە ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی سوریا
Video
English Dub
Credit: VOA
ئەحمەد شەریع، سەرۆکی کاتی سوریا، مەزلوم عەبدی، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی سوریای دیموکراتی وەک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆمار دەستنیشانکرد. ئەو بڕیارە بۆچوونی جیاوازی لە ناو پارتە سیاسییە کوردییەکان و شەقامدا بەدوای خۆیدا هێناوە. لەم ڕاپۆرتەدا ئەمجەد کوردۆ ڕۆشنایی دەخاتە سەر ئەو پرسە.