US Agency for Global Media

News and Information from Around the World

← Back to Direct feed
Download metadata bundle

وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین هۆشدارییەکی بەپەلە سەبارەت بە مەترسییەکی ئەگەری بڵاودەکاتەوە

1 Sep 2026, 23:50 GMT
وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین هۆشدارییەکی بەپەلە سەبارەت بە مەترسییەکی ئەگەری بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین ئێوارەی سێشەممە،1ی مانگی نۆ بە کاتی واشنتن هۆشدارییەکی سەبارەت بە مەترسییەکی ئەگەری بڵاوکردووەتەوە و داوای لە هاووڵاتیان و دانیشتووانی وڵاتەکەی کرد ئارام بگرن و لە نزیکترین شوێنی ئەمن و پارێزراو بمێننەوە و خۆیان حەشار بدەن. وەزارەتەکە داوای لە ڕای گشتی کردووە بۆ پاراستنی سەلامەتی گشتی، تەنها لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە بەدواداچوون بۆ هەواڵ و زانیاریەکان بکەن سەبارەت بە دۆخەکە.