فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا: هێزەکانمان بەردەوامن لە گەمارۆی دەریایی سەر ئێران
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) لە پەیامێکدا لە ئێکس بڵاویکردەوە کە هێزە دەرییایەکانی ئەمەریکا بەردەوامن لەسەر گەمارۆی دەریایی لەسەر ئێران. لە پەیامەکەدا هاتووە "تاوەکو 2ی نۆ، هێزەکانی ئەمەریکا ئاراستەی 86 کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە، 3 کەشتییان پەکخستووە، و چوونەتە ناو 2 کەشتی دیکەش بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونیان بە گەمارۆکە." ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێرشە ئاسمانییە نوێیەکانی ئەمەریکا بۆ سەر بنکە و پێگەکانی ئێران بەردەوامن. لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە کە بە گوێرەی ئاژانسی تەسنیم سێ فڕۆکەوانی ئێرانی لە هێرشەکانی ئەمەریکا شەوی سێشەممە کوژران.