US Agency for Global Media

News and Information from Around the World

← Back to Direct feed
Download metadata bundle

سێنتکۆم: دوو هەزار و 600 هێزی دەریایی ئەمەریکا لە کەشتیی یو ئێس ئێس بۆکسێر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکراون

3 Sep 2026, 17:02 GMT
سێنتکۆم: دوو هەزار و 600 هێزی دەریایی ئەمەریکا لە کەشتیی یو ئێس ئێس بۆکسێر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکراون

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا، سێنتکۆم ڕۆژی سێشەممە، 3ی مانگی نۆ لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند زیاتر لە دوو هەزار و 600 سەرباز و هێزی دەریایی ئەمەریکا لەسەر کەشتیی یو ئێس ئێس بۆکسێر( USS Boxer) لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرن. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سێنتکۆم لە ئێکس، ئەم هێزانە لەم ناوچە هەستیارەدا ئەرکی ئۆپەراسیۆنی خۆیان لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەبەن. فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا هەروەها وێنە و وردەکارییەکانی ناوەوە و چۆنییەتی کارکردنی هێزی دەریایی سەر کەشتییە جەنگییەکە بڵاوکردووەتەوە.